ئایا گرنگی و پاداشتى ڕێز گرتن لەدایک و باوک چی یە لە ژێر ڕۆشنایی قورئان وسوننەتدا ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا گرنگی و پاداشتى ڕێز گرتن لەدایک و باوک چی یە لە ژێر ڕۆشنایی قورئان وسوننەتدا ؟

گرنگی ڕێز گرتن لەدایک وباوک :
یەکەم : گوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەیەتی ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ إِحْسَانًا ۖ) ،
واتە : وه‌ ئێمه‌ ئامۆژگاری مرۆڤمان كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكیدا چاكه‌كار بێ .

وەهەرەها فەرموویەتی : ( وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا * وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا )

واتە : وه‌ په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی كردووه‌و بڕیاری داوه‌ كه‌ هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستن ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ چونكه‌ ته‌نها ئه‌و شایه‌نی په‌رستنه‌ ،وه‌ فه‌رمانی كردووه‌و بڕیاری داوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكتاندا چاكه‌كار بن به‌تایبه‌تی كاتێك یه‌كێك له‌وان یان هه‌ردووكیان له‌ ته‌مه‌نی پیریدا لای تۆ ئه‌بن ئه‌وا كه‌مترین وشه‌یان پێ مه‌ڵێ كه‌ پێیان ناخۆش بێت ته‌نانه‌ت پێیان مه‌ڵێ ئۆف، (ئۆف كه‌مترین وشه‌یه‌ بۆیه‌ خواى گه‌وره‌ به‌كارى هێناوه‌، ئه‌گه‌ر له‌و وشه‌یه‌ كه‌متر هه‌بوایه‌ ئه‌وه‌یشى به‌رامبه‌ر دایك و باوك قه‌ده‌غه‌ ده‌كرد) وه‌ به‌ ڕه‌قی و به‌ توندی و ناشیرینى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ (ده‌ست ڕامه‌وه‌شێنه‌ به‌سه‌ریاندا) به‌ڵكو به‌ وشه‌یه‌كی نه‌رمونیان و سۆزو به‌زه‌یی و ئه‌ده‌ب و رێزه‌وه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ ، وه‌ باڵی زه‌لیلیان بۆ شۆڕ بكه‌وه‌و به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌یی و خۆبه‌كه‌مزانبه‌ له‌گه‌ڵیاندا وه‌ دوعایان بۆ بكه‌ بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕه‌حمیان پێ بكه‌ هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان به‌ منداڵی و به‌ بچووكی منیان په‌روه‌رده‌ كردووه‌.

وە لەصەحیحی بوخاری وموسیلم دا لە (ابن مسعود)ەوە هاتووە پرسیار کراوە لەپێغەمبەر : ( أي العمل أفضل قال إيمان بالله ورسوله ثم بر الوالدين .. الحديث .
واتە : چ کردەوەیەک باشترە ؟
فەرمووی : باوەڕ هێنان بەخودا و پێغەمبەرەکەی پاشان چاک بوون لەگەڵ دایک و باوک .

دووەم : گوێڕایەڵی دایک وباوک وڕێز گرتن لێیان هۆکارێکە بۆ چوونە بەهەشت ، هەروەک لە (صحيح مسلم)دا ، هاتووە ئەبو هوڕیڕە لەپێغەمبەرەوە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ گێڕاویەتیەوە وفەرموویەتی : ( رَغِمَ أَنْفُ ثُمَّ رَغِمَ أَنْفُ ثُمَّ رَغِمَ أَنْفُ قِيلَ مَنْ يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ مَنْ أَدْرَكَ أَبَوَيْهِ عِنْدَ الْكِبَرِ أَحَدَهُمَا أَوْ كِلَيْهِمَا فَلَمْ يَدْخُلْ الْجَنَّةَ ) . صحيح مسلم 4627

واتە : لوتی ئەو کەسە بەخۆڵدا بچێت ، پاشان لوتی ئەو کەسە بەخۆڵدا بچێت ، پاشان لوتی ئەو کەسە بەخۆڵدا بچێت ، گوتیان کێ یە ئەو کەسە ئەی پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؟!
فەرمووی : ئەو کەسەیە لەتەمەنی پیریدا دەگات بە یەکێک لەدایک وباوکی یاخود هەردوکیان و نەچێتە بەهەشتەوە ، واتە : بەشێوەیەک چاک نەبێت لەگەڵ ودایک وباوکیدا کەبەهۆیەوە بچێتە بەهەشتەوە .

سێیەم : ڕێز گرتن لەدایک وباوک وگوێڕایەڵی کردنیان هۆکارێکە بۆ پەیوەندی خۆش و خۆشەویستی .

چوارەم : ڕێز گرتن لەدایک وباوک وگوێڕایەڵی کردنیان سوپاس کردنیانە ؛ چونکە ئەوان هۆکارێکن بۆ هەبوونی تۆ لەم دونیایەدا ، وەهەروەها سوپاس کردنیانە لەسەر پەروەردە کردنیان وچاودێری کردنیان بۆ تۆ لەمنداڵیدا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وأن اشكر لي ولوالديك .. ) .
واتە : سوپاس گوزاری من بکە وەهەروەها سوپاسی دایک وباوکت بکە .

پێنجەم : چاک بوونی منداڵ لەگەل دایک وباوکیدا هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵەکانی چاک بن لەگەڵی ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( هل جزاء الإحسان إلا الإحسان ) .
واتە : ئایا پاداشتی چاک تەنها چاکە نی یە .

والله أعلم .

سەردان: ٩,٢٥٩ بەش: مافەکان