ئایا دروستە لەژوورێکدا لەگەڵ خوشکەکەم دا بخەوم بەشێوەیەک هەریەکە و لەسەر جێگەی خۆی؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە لەژوورێکدا لەگەڵ خوشکەکەم دا بخەوم بەشێوەیەک هەریەکە و لەسەر جێگەی خۆی؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

دروستە برا لەگەڵ خوشکەکەیدا لە یەک ژووردا  بخەون بەمەرجێک عەوڕەتی یەکتر نەبینن و هەر یەکەیان  لەسەر جێگەى خۆى بێت ، وە دەبێت ئەوەش بزانین کە باشتر و چاکتر وایە بۆ کەسانێک کە جێگا و ژووریان هەبێ هەر یەکەیان لە ژوورى خۆى بخەوێت .

دروستە پیاو لەگەڵ خوشکەکەیدا لەیەک ژووردا بخەوەن و جێگایان جودا بێت بەمەرجێک عەوڕەتی یەکتر نەبینن .

دواتر عەوڕەتی ئافرەت بەنیسبەت برایەوە هەموو لاشەیەتی تەنها ئەوەندە نەبێت کەعادەتەن لەماڵدا بەدەر دەکەوێت وەک مل وسەر ودەست و پێیەکان تاوەکو ئەژنۆ ، لە "كشاف القناع" (5/11) دا ، هاتووە : " بۆ پیاو هەیە تەماشای دەم وچا،و ومل ودەست وسەر و پێ تاوەکو ئەژنۆی ئافرەتی مەحڕەمی بکات .

وە القاضي لەبارەی ئەم ڕیوایەتەوە دەڵێت : ئەوەندە دروستە کەزۆر جار دەر دەکەوێت ، وەک سەر و دەست تاوەکو ئەنیشک " انتهى .

وەعەوڕەتی پیاو بەنیسبەت ئافرەتەوە : نێوان ناوک وئەژنۆیە .

جا پێویستە هەریەک لەو خوشک وبرایانە ئاگادار بن لەکاتی نوستندا جلێک لەبەر کەن کەعوڕەتیان دادەپۆشێت و لەدەرکەوتن بیپارێزێت .
لەبەر ئەوەی عاتەن خەوتن هۆکارێکە بۆ دەرکەوتنی عەوڕەت ، وجوڵانی ئارەزوو شەریعەتی ئیسلام فەرمانی بەوە کردووە جێگەی نوستنی کچان وکوڕان لێک جودا بکرێنەوە ، هەروەک أبو داود (418) لە ( عَمْرِو بْنِ شُعَيْبٍ ) لەباوکیەوە ولەباپیریەوه گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا فەرمووی : ( مُرُوا أَوْلادَكُمْ بِالصَّلاةِ وَهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعِ سِنِينَ وَاضْرِبُوهُمْ عَلَيْهَا وَهُمْ أَبْنَاءُ عَشْرٍ وَفَرِّقُوا بَيْنَهُمْ فِي الْمَضَاجِعِ )
واتە : فەرمان بەمنداڵەکانتان بکەن بەنوێژ کردن کاتێ تەمەنیان دەگاتە حەوت ساڵی ولێیان بدەن لەسەر نەکردنی نوێژ کاتێ تەمەنیان دەگاتە دە ساڵی وجێگایان لێک جودا بکەنەوە .

وئیمامی الدارقطني والحاكم لە (سبرة بن معبد)ەوە گێڕاویانەتەوە کە پێغەمبەر فەرموویەتی : ( إذا بلغ أولادكم سبع سنين ففرقوا بين فرشهم و إذا بلغوا عشر سنين فاضربوهم على الصلاة ) والحديث صححه الألباني في "صحيح الجامع" برقم 418

واتە : کاتێ منداڵەکانتان گەشتنە حەوت ساڵ جێگایان لێک جودا بکەنەوە و لێیان بدەن لەسەر نەکردنی نوێژ کاتێ تەمەنیان دەگاتە دە ساڵی .

جا زانایان جودا کردنەوەی جێگایان بەدوو شێواز لێ داەوتەوە :

یەکەم : جودا کردنەوەی جێگایان لەیەکەوە هەریەکەو جێگای تایبەتی خۆی هەبێت کەئەوە زاهیڕی فەرموودەی دووەمە .
دووەم : بەڕووتی لەسەر یەک جێگا نەخەون ، خۆ ئەگەر بەجلەوە لەسەر یەک جێگا نوستن و لاشەیان بەر یەک نەکەوت وترسی ڕوودانی شتی خراپ نەبوو ئەوا دروستە .

وە زكريا الأنصاري رحمه الله دەڵێت : جودا کردنەوەی جێگا بەدوو شێوە دەبێت :
هەریەکەیان جێگای تایبەتی هەبێت ، ویاخود جێگاکەیان یەک بێت بەڵام بەتەک یەکەوە نەخەون ، باش وایە ئەمەی دووەمیان بەس بێت ؛ چونکە هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوە نییە کەفەرموودەکە بەیەکەم لێک بدرێتەوە.

وە الزركشي دەڵێت لێکدانەوەی فەرموودەکە بەوەی هەریەکەو جێگای تایبەتی هەبێت زاهیری فەرموودەکەیە وئەوەش بۆچوونی تەواو ودروستە ؛ لەبەر ئەو فەرموودەیەیی پێشو : ( فرقوا بين فرشهم ) لەگەڵ ئەوەشدا کەماناکەشی هەر ئەوەیە کەترسە لەڕودانی کاری نەشیاو " انتهى من "أسنى المطالب" (3/113).

وەهەروەها لە "كشاف القناع" (5/18) دا ، هاتووە: " کاتێ مناڵ دەگاتە دە ساڵی جا کچ بێت یاخود کوڕ ، یاخود کچ وکوڕ بن ئەوا پێویستە دایک وباوک لێکیان جودا بکەنەوە وهەریەکەیان جێگای تایبەتی خۆی هەبێت ؛ لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : ( وفرقوا بينهم في المضاجع )
واتە : جێگایان لێک جودا بکەنەوە .

وە ابن مفلح رحمه الله دەڵێت : " هەر منداڵێک گەیشتە دەساڵی ئەوا ڕێگری لێ دەکرێت لەوەی لەگەڵ خوشکەیدا بنوێت ولەگەڵ هەر مەحەرەمێکدا بەڕووتی ، لە ( المستوعب والرعاية)دا ، باس کراوە ،ئائەمە والله أعلم لەبەر ڕیوایەتێکە کەلە ئیمام ئەحمەدەوە هاتووە وأبو بكر هەڵی بژاردووە .

ئەمە نەسی لەسەرە و زۆربەی هاوەڵانمان پێیان باش بووە لەبارەی منداڵێکەوە کەتەمەنی حەوت ساڵ بەرەو سەڕەوە بێت ، وئەو منداڵە عەوڕەتی هەیە وپێویستە بپارێزرێت، ئەم بابەتە مەشهورە لە ( كتاب الجنائز ) دا باس کراوە " انتهى من "الآداب الشرعية" (3/538).

جا بە کورتى دروستە برا لەگەڵ خوشکەکەیدا لە یەک ژووردا  بخەون بەمەرجێک عەوڕەتی یەکتر نەبینن و هەر یەکەیان  لەسەر جێگەى خۆى بێت ، وە دەبێت ئەوەش بزانین کە باشتر و چاکتر وایە بۆ کەسانێک کە جێگا و ژووریان هەبێ هەر یەکەیان لە ژوورى خۆى بخەوێت . .

والله أعلم .

سەردان: ٦,٢٠٥ بەش: ئادابەکان