ئایا مرۆڤ پاداشت دەدرێتەوە لەسەر کارێک کەمەبەستی ڕیا بووە بەڵام دواتر لەکاتی کارەکەدا نیەتەکەی گۆڕیوە بۆ خودا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا مرۆڤ پاداشت دەدرێتەوە لەسەر کارێک کەمەبەستی ڕیا بووە بەڵام دواتر لەکاتی کارەکەدا نیەتەکەی گۆڕیوە بۆ خودا ؟
پرسیار:

ئایا مرۆڤ پاداشت دەدرێتەوە لەسەر کارێک کەمەبەستی ڕیا بووە بەڵام دواتر لەکاتی کارەکەدا نیەتەکەی گۆڕیوە بۆ خودا ؟
بۆ نموونە من لەقورئان خوێندن بوومەوە ولەو کاتەدا توشی ڕیا بووم بەڵام کاتێ دژی وەستامەوە بەوەی بیرم لەخودا کردەوە ئایا لەو حاڵەتەدا پاداشت وەردەگرم لەسەر قورئان خوێندنەکەم یاخود نا ؟تەنانەت گەر ڕیاکە دوای کۆتای هاتنی کارەکەش تووشم ببێت ؟.

الشيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :
تێکەڵ بوونی ڕیا بەکار و کردەوەکان و عیبادەتەکان سێ جۆره :

جۆری یەکەم : لەئەسڵدا پاڵنەری کارەکە ڕیا بێت و لەبەر خەڵک ئەنجام بدرێت ؛ وەک ئەوەی هەستێت ولەبەر خەڵک نوێژ بکات ، بۆ ئەوەی وەسفی بکەن وپیایا هەڵدەن ، ئا ئەم جۆره لە ڕیا عیبادەت بەتاڵ دەکاتەوە .

جۆری دووەم : ڕیاکە لەکاتی ئەنجام دانی دا تێکەڵی عیبادەتەکە ببێت ، واتە : لەسەرەتادا تەنها مەبەستی خودا بێت ، پاشان لەکاتی ئەنجامدانی عیبادەتەکەدا توشی ڕیا ببێت ، ئەو عیبادەتە لە دوو حاڵەت بەدەر نی یە :

حاڵەتی یەکەم : سەرەتای عیبادەتەکە پەیوەندی بەکۆتایکەیەوە نەبێت ، ئەوا سەرەتاکەی سەحیحەو بێ کێشەیە ، بەڵام کۆتاییەکەی باتڵە .
بۆنموونە : پیاوێک سەد هەزاری پێیە ودەیەوێت بیکاتە خێر ، پەنجا هەزاری دەکات بەخێر بەنیەتێکی پاک ، پاشان لەو پەنجا هەزارەی تر کەماوە توشی ڕیا دەبێت ، جا لەم حاڵەتەدا ، پەنجا هەزاری یەکەم خێرێکی تەواوە وهیچ کێشەی نی یه ، بەڵام پەنجا هەزاری دووەم باتڵە وخێری بۆ نانوسرێت ؛ چونکە ڕیایی تێکەڵ بووە .

حاڵەتی دووەم : سەرەتای عیبادەتەکە پەیوەندی بەکۆتایکەیەوە هەبێت ، ئەوا لەم حالەتەدا مروڤ لەدوو شت بەدەر نی یە :
یەکەم : هەوڵی بن بڕکردنی ڕیاکە بدات ودڵی پێی ئارام نەبێت بەڵکو پشتی لێ بکات وڕقی لێ بێت : ئائەما هیچ زیانێکی پێ ناگەیەنێت وعیبادەتەکەی دروستە ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر (" إن الله تجاوز عن أمتي ما حدَّثت به أنفسها ما لم تعمل أو تتكلم ") .
واتە : خودا لەئومەتەکەم خۆش بووە لەوەی کەبەدڵیاندا دێت مادام نەیکەنە کردار یاخود بەزمان دەری نەبڕن

دووەم : دڵی بەو ڕیایە خۆش بێت ودژایەتی نەکات :
لەم حاڵەتەدا هەموو عیبادەتەکەی بەتاڵ دەبێتەوە ؛ چونکە سەرەتاکەی بەستراوەتەوە بەکۆتاییەکەیەوە .

بۆ نموونە : دەس بکات بەنوێژ وتەنها مەبەستی خودا بێت ، پاشان لەڕکاتی دووەم دا توشی ڕیا بێت ، لەم حالەتەدا نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە لەبەر ئەوەی کۆتاییەکەی بەستراوەتەوە بەسەرەتاکەیەوە .

جۆری سێیەم : دوای تەواو بووای عیبادەتەکە توشی ڕیا ببێت :
لەم حاڵەتەدا هیچ زیان بەعیبادەتەکه ناگات وبەتاڵ نابێتەوە ؛ چونکە عیبادەتەکە بە ئیخلاسەوە ئەنجام دراوە بۆیە دروست بوونی ڕیا لەدوای ئەنجام دانی هیچ زیانێکی پێ ناگایەنێت .

وە ئەوەش بەڕیا ئەژمار ناکرێت کە مرۆڤ دڵ خۆش بێت بەوەی خەڵک بەعیبادەتەکەیان زانیوە ؛ چوونکە ئەو دڵی خۆشی یە دوای کۆتای هاتن بەعیبادتەکە ڕووی داوە .

وەهەروەها ئەوەش ڕیا نی یە مرۆڤ بەعیبادەت دڵ خۆش بێت ؛ بەڵکو ئەوە نیشانەی ئیمانە ، هەروەک پێغەمبەر فەرموویەتی ( " مَن سرَّته حسنته وساءته سيئته فذلك المؤمن ") .
واتە : هەر کەسێک چاکەکانی دڵ خۆشی بکات وتاوانەکانی دڵ گرانی بکات ئائەوا باوەڕدارە .

وەلەم بارەیەوە پرسیار کراوە لە پێغەمبەر ئەویش فەرموویەتی : (" تلك عاجل بشرى المؤمن ") .
واتە : ئەوا موژدەیەکی پێش وەختە بۆ باوەڕدار .
" مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين " ( 2 / 29 ، 30 ) .

سەردان: ٢,٥٨٤ بەش: تەزکیەى نەفس