ئایا دروستە سوێند خواردن بەکەلیمەی تەوحید ، واتە : بڵێیت : بە حەقی (لا إله إلا الله) ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە سوێند خواردن بەکەلیمەی تەوحید ، واتە : بڵێیت : بە حەقی (لا إله إلا الله) ؟

دروست نی یە سوێند خواردن بەحەقی (لا إله إلا الله) چونکە ئەو حەقە سیفەتێک نی یە لەسیفەتەکانی خودا ، وبێگومان سوێند نابێ بخورێت تەنها بەخودا یاخود سیفەتێک لەسیفاتەکانی خودا ، جا حەقی (لا إله إلا الله ) ئەوەیە نوێژ بکەیت وزەکات بدەیت وفەرمانەکانی خودا بەجێ بێنیت ودوور کەویتەوە لەقەدەغە کراوەکانی ، ئائەمانە دروست نی یە سوێندیان پێ بخورێت ، بەڵکو بیدعەیە ونابێت سوێند بە(دروست کراو و مەخلوق وعیبادەت و ئاسمان و زەوی ئەمانەت و ژیان و پێغەمبەر ) بخورێت ، سوێند خواردن بەمانە شیرک وهاوبەش بڕیاردانە ، هەروەک عبداللەی کوڕی عەباس فەتوای داوە دەربارەی ئەوەی کەسێک بڵێت : سوێند بەژیانم ۰

وە پرسیار کراوەلە زاناى پایەبەرز (الشیخ عبدالعزیز بن باز رحمه الله ) ئایا دروستە سوێند بە حەقی خوا بخورێت؟
وەئایا ئەو سوێندە بەهاوبەش بڕیاردان ئەژمار دەکرێت هەر چەند بەمەبەستەوە نەیوتبێت ؟

لەوەڵامدا فەرمویەتى : نا نەخێر دروست نی یە ، سوێند بەبەحەقی خودا ناخورێت ، تەنها سوێند بە(خودا وعیزەتی خودا و ڕەحمان وڕەحیم ، و سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەستە) دەخورێت ، وه سوێند بەحەقی خودا ناخورێت چونکە حەقی خودا لەسەر ئێمە ئەوەیە بەگەورەی بزانین وفەرمانەکانی جێ بەجێ بکەین ، وەحەتمەن گوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانی خودا کردەوەی ئێمەیە و مەخلوق ودروست کراوە ، واتە : سوێند خواردن بە کردار وشتی مەخلوق دروست نی یە ، وەلحاسڵ تەنها سوێند بەخودا وناو وسیفاتەکانی خودا دەخورێت .

وە الشيخ عبد الرحمن العميسان حفظه الله دەڵێت : گوێم لە شيخ ‎الشيخ عبدالمحسن العباد حفظه الله کاتێ پرسیاری کرا :
ئایا درووستە سوێند بە حەقی خوا بخورێت ؟
لەوەڵامدا فەرمویەتى :نا نەخێر دروست نی یە ؛ چونکە حەقی خودا بەسەر بەندەکانیەوە ئەوەیە بیپەرستن ، وحەتمەن ئەوەش کاری بەندەیە ، ودروست کراوە ، وبێگومان دروست نی یە سوێند بەدروست کراو بخورێت .
السبت ٢٥/ جمادى الآخرة/ ١٤٤٠هـ
درس ‎صحيح البخاري

سەردان: ٣,٠٨٥ بەش: شیرک و جۆرەکانى