حوکمی بەکار هێنانی ئەو عەترانە چیە کە بەشێک لە کحولیان تێدایە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی بەکار هێنانی ئەو عەترانە چیە کە بەشێک لە کحولیان تێدایە ؟

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاة والسلام على من أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، أمَّا بعد:

ئەو عەترانەی کە (کحول)یان تێکەڵ دەکرێت گەر وا لەعەترەکە بکات مرۆڤ سەر خۆش بکات ، ئەوا دروست نی یە لەخۆ بدرێت ، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر ـ صلَّى الله عليه وسلَّم ـ : «كُلُّ مُسْكِرٍ خَمْرٌ»(١)
واتە : هەموو ئەو شتانەی دەبنە هۆکاری سەر خۆش بوون حەرامن .

وە ئەوە دەچێتە ژێر ئەو فەرموودانەوە کەڕێگری دەکەن لەفرۆشتنی مادە بێهۆش کەرەکان و کڕینی و بەکار هێنانی وەک ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر ـ صلَّى الله عليه وسلَّم ـ : «لُعِنَتِ الْخَمْرُ عَلَى عَشَرَةِ أَوْجُهٍ: بِعَيْنِهَا، وَعَاصِرِهَا وَمُعْتَصِرِهَا، وَبَائِعِهَا وَمُبْتَاعِهَا، وَحَامِلِهَا وَالْمَحْمُولَةِ إِلَيْهِ، وَآكِلِ ثَمَنِهَا، وَشَارِبِهَا وَسَاقِيهَا»، الحديث(٢).
واتە : لەدە ڕووەوە لەعنەت کراوە لە (عەرەق) :
خودی عەرقەکە ، وئەو کەسەی کە بەگشتی درووستی دەکات ، و ئەوەی بۆ خۆی دروستی دەکات و دەیخوات ، و ئەوەی دەیفرۆشێت و ئەوەش دەیکڕێت ، و هەڵگری و ئەوەش دەبرێت بۆلای بۆ هەڵگرتنی ، وئەوەی پارەکەی دەخوات ، وئەوەی دەیخوات ، وئەوەش دەیگێڕێت .

بەڵام بەنیسبەت ڕێژەی (کحول) ئایا دروستە چەندێکی بکرێتە نێو عەترەوە ؟
دروستە ئەوەندەی تێبکرێت کەنەبێتە هۆی سەر خۆش کردن ؛ چونکە عەرەق نی یه ، ودیارە کەهەموو کحولێک سەر خۆش کەر نی یە ، بۆ نموونە تۆکڵی پرتەقاڵ و هاڕاوەی خورما و ترێ کحولیان تێدایە بەڵام سەر خۆش کەر نین .

وەلحاسڵ گەر ئەندازەی کحولەکە بگاتە ئەوەندەی مروڤ سەر خۆش بکات ئەوا ڕێگری لێ دەکرێت بەتایبەت گەر دەرەجەی کحولە بەکار هاتووەکە بگاتە (٦٥%) یاخود (٧٠%) وبەسەرەوە ، بەڵام گەر کحولەکە سەر خۆش کەر نەبوو ئەوا ئەسڵ وایە حەڵاڵە و پاکە دروستە بەکار هێنانی .

والعلم عند الله تعالى، وآخر دعوانا أن الحمد لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، وسلَّم تسليمًا.

الشیخ محمَّد علي فركوس ـ حفظه الله ـ

=============
(١) أخرجه مسلم في «الأشربة» (٢٠٠٣) من حديث ابن عمر رضي الله عنهما.
(٢) أخرجه أبو داود في «الأشربة» باب العنب يُعْصَر للخمر (٣٦٧٤)، وابن ماجه -واللفظ له- في «الأشربة» باب لُعنت الخمرُ على عشرة أوجهٍ (٣٣٨٠)، من حديث ابن عمر رضي الله عنهما. والحديث صحَّحه ابن الملقِّن في «البدر المنير» (٨/ ٦٩٩)، والألباني في «إرواء الغليل» (٢٣٨٥)، وحسَّنه الوادعي في «الصحيح المسند» (٥٩).

سەردان: ٣,١١٩ بەش: هەمەجۆر