باوکم زۆر لەعنەتمان لێ دەکات و لەعنەت لەدایکم دەکات کاتێ کە تووڕە دەبێت ، ئامۆژگاری بەڕێزتان چی یە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
باوکم زۆر لەعنەتمان لێ دەکات و لەعنەت لەدایکم دەکات کاتێ کە تووڕە دەبێت ، ئامۆژگاری بەڕێزتان چی یە ؟

بێگومان لەعنەت کردن حەرامە ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە عبداللەی کوڕی مەسعود ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیوە ودەڵێ : پێغەمبەری خوا فەرمووی : « ليس المؤمن بالطعان، ولا اللعان، ولا الفاحش،ولا البذيء » رواه أحمد والترمذي وحسنه
واتە : مرۆڤی باوەڕدار تانەو تەشەر دەر نی یە ، ولەعنەت کەر نی یە ، ودەم پیس نی یە ، وئازار بەخش نی یە .

وەبێگومان لەعنەت کردن سیفەتی باوەڕدار نی یە .
وە ئامۆژگاری ئەو پیاوە دەکەین زمانی پاک بکاتەوە لەو کارانە ، وزۆر یادی خوا بکات ، لە (سبحان اللە و الحمد للە)وئارام بگرێت ، وهەوڵ بدات قسە کەم بکات ، بەتەئکید مرۆڤ بەرپرسە لەهەر قسەیەک کەدەیکات ، و هەندێ جار کەسێک قسەیەک دەکات وهیچ حسابێکی بۆ ناکات بەو هۆیەوە فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخەوە ، هەروەک لەو فەرموودەیەدا هاتووە کەئەبو هوریرە گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خوا فەرمووی : « إن العبد ليتكلم بالكلمة من رضوان الله لا يلقي لها بالا يرفعه الله بها درجات ، وإن العبد ليتكلم بالكلمة من سخط الله لا يلقي لها بالا يهوي بها في جهنم » رواه البخاري رقم (6478) .
واتە : بەندە قەسەیەک دەکات لە رەزامەندی خوای پەروەردگار زۆر گەورەش نیە بەلایەوە خوای پەوەردگار بەهۆیەوە چەندین پلە بەرزی دەکاتەوە ، وە هەروەها بەندە یەک قسەیەک دەکات کە خوای پەورەدگار پێی توڕە دەبێت بەلاشیەوە زۆر گەورە نیە دەیباتە ناو دۆزەخەوە .

وەپێویستە لەسەر منداڵەکانی زۆر باوکیان توڕە نەکەن ، بەشێوەیەک ناچاری بکەن لەعنەتیان لێ بکات ، پێویستە لەسەریان هەست و شعوری ڕاگرن ، ونەرم بن لەگەڵی ، وبەئارام بن لەگەڵی وکاتێ ئامۆژگاریان کرد بەنەرم و نیانی ئامۆژگاری بکەن ، وئەگەر وای لێبکەن گوێ لەوتار و ئامۆژگاری بگرێت بەڵکو بەخۆیدا بچێتەوە ئەوا شتێی چاکە .

الشيخ العلامة : محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله

سەردان: ١,٨٧٣ بەش: تاوانه‌كان