باشترین کردەوە چیە کە کەسی باوەڕدار بیکاتە توێشو بۆ قەبر و قیامەتى ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
باشترین کردەوە چیە کە کەسی باوەڕدار بیکاتە توێشو بۆ قەبر و قیامەتى ؟

کردەوەی چاک زۆر زۆرن ، وباشترینیان ئەوەیە کە ئیمامی بوخاری و موسلیم لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویانەتەوە و دەڵێ : «سألت النبي : أي العمل أحب إلى الله ؟ قال : الصلاة على وقتها، قال : ثم أي؟ قال : ثم بر الوالدين . قال : ثم أي؟ قال : الجهاد في سبيل الله »(صحيح البخاري ، رقم (527) ؛ صحيح مسلم ، رقم (85) واللفظ للبخاري ).
واتە : پرسیارم کرد لە پێغەمبەر دەربارەی خۆشەویسترین کردەوە بەلاى خوداوە ؟
فەرمووی: نوێژ کردنە لەکاتی خۆیدا ،
گوتم : پاشان ؟
فەرمووی : پاشان چاک بوونە لەگەڵ دایک و باوک .
گوتم : پاشان ؟
فەرمووی : جیهاد وتێکۆشانە لەپێناوی خوادا .

الشيخ العلامة : محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله

سەردان: ٣,٤٩٢ بەش: تەزکیەى نەفس