ئایا دروستە کارەبا بدرێت لەدەرگا لە ترسی دز؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە کارەبا بدرێت لەدەرگا لە ترسی دز؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

دروست نی یە کارەبا لەدەرگار بدرێت بۆ ڕێگری کرن لەدز ؛ چونکە ئەو کار چەند زیانێکی هەیە ، وە ئەو کارە دەبێتە هۆی تووش بوونی کەسێک لەخاوەن ماڵەکە ، چونکە دوور نی یە لەبیریان بچێت و دەرگاکە بکەنەوە و کارەبا بیان گرێت ، وە لەسەرەتادا ڕێگری لەدز دەکرێت بەشتی سوک و دەس بۆ ئەو شتانە نابرێت کەدەبێتە هۆی کوشتنی دزەکە .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
دروست نی یە کارەبا لەدەرگار بدرێت بۆ ڕێگری کرن لەدز ؛ چونکە ئەو کار چەند زیانێکی هەیە :
یەکەم : ئەو کارە دەبێتە هۆی تووش بوونی کەسێک لەخاوەن ماڵەکە ، چونکە دوور نی یە لەبیریان بچێت و دەرگاکە بکەنەوە و کارەبا بیان گرێت .
وەهەروەها : ڕەنگە دراوسێکان بگرێت یاخود ئەو کەسانەی سەردانیان دەکەن ، تەنانەت ئەو کەسانەش کە بەوێدا تێپەڕ دەبن ، دوور نی یە کەسێکیان دەست بدا لەشوێنی کارەباکە بەنەزانین یاخود لەبیری بچێت کە کارەبای لێ درواوە .
ئەبو سَعيدٍ الخُدريِّ رضي الله عنه : دەڵێ : پێغەمبەر ، فەرمووی : ( لا ضَرَرَ ولا ضِرارَ ) رواه الحاكم (2 / 57 - 58) وقال صحيح الإسناد على شرط مسلم، وصححه الألباني في " سلسلة الأحاديث الصحيحة " (1 / 498). واتە : نا بێ نە زیان بەخۆت بگەیەنیت و نە بەخەڵکیش .
دروست نی یە زیانێک لا ببرێت بەزیانێکی تری هاوشێوەی، یاخود زیاتر لەخودی زیانەکە ، و زیانێک کە گومان بکرێت ڕوو بدات لەماڵدا نابێ بەزیانێکی گوماناوی تر ڕێگری لێ بکرێت کە ڕەنگە توشی خودی مرۆڤ ببێت .
وە گێڕدراوەتەوە کە کەسێک کارەبای لەدەرگاکەی دابوو بۆ ڕێگری کردن لەدز ، بەڵام بووە هۆی گیان لەدەس دانی منداڵێک کە بەوێدا تێپەڕ بوو بوو .

زیانى دووەم : ڕێگری لەدز دەکرێت بەشتی سوک لەسەرەتادا و دەس بۆ ئەو شتانە نابرێت کەدەبێتە هۆی کوشتنی دزەکە ؛ چونکە کوشتنی دز لەبەر زەرورەت دروستە بۆیە دەبێ بەپێی پێویست دەست بۆ ئەو زەڕوڕەتە ببرێت .

زانای پایەبەرز محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - دەڵێت :
زانایان دەفەرموون دەبێ ڕێگری لەکەسی دز و جەردە بکرێت تا بگونجێت بەشتی سەرەتایی و ئاسان .
بۆ نموونە: گەر گونجا بەهەڕەشە لێ کردن ، وەک ئەوەی بڵێی : شکاتت لێ دەکەم گەر واز نەهێنی ، لەو حاڵەتەدا پێویست بەلێدان ناکا ، خۆ گەر سودی نەبوو ، ئەوا گەر گونجا بیگرێت و قۆڵبەست بکرێت ، هەر پێویست بەلێدان ناکات ، خۆ ئەگەر ئەمەش سوودی نەبوو و زانرا بەلێدان دوور دەکەوێتەوە با لێی بدرێت ، خۆ ئەگەر لێدانیش سووددی نەبوو ، وە ویستی خاوەن ماڵ بکوژێت ، ئەوا بۆی هەیە بیکوژێت" .
تەنها لەحاڵەتێکدا نەبێت کە ترسی هەبێت ئەو زوو بێتە دەست و بیکوژێت ئەوا لەو حاڵەتەدا دەتوانێت یەکسەر دەس پێشخەری بکات و بیکوژێت .
انتهى من "شرح بلوغ المرام" (4 / 429).

جا بۆیە نابێت یەکسەر دەس بۆ کوشتنی دز ببرێت ، تەنها لەبەر دزیەکەی .

زیانی سێ یەم :
گەر کەسی دز لەو حاڵەتەدا مرد ، ئەوا لەو حاڵەتەدا قورسە بزانرێت و بسەلمێنرێت بۆ دزی هاتووە ، لەو حاڵەتەدا کەسی خاوەن ماڵ کەسێکی کوشتووە بەبێ بەڵگە ، خۆی تووشی سزا دەکات .
وە ئەم شێوازە جودایە لەوەی لەفەرموودەکەدا هاتووە ، ئەبوو هوریرە دەڵێ؛: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەرى خوا گوتی : ئەی پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ گەر کەسێک هات و ویستی ماڵەکەم بەریێت پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێی فەروو : (فَلَا تُعْطِهِ مَالَكَ) .
ماڵەکەتى مەدەرێ .
گوتی : أَرَأَيْتَ إِنْ قَاتَلَنِي؟
ئەی ئەگەر شەڕی لەگەڵ کردم ؟
فەرمووی : (قَاتِلْهُ) .
تۆش شەڕی لەگەڵ بکە
کابرا گوتی : أَرَأَيْتَ إِنْ قَتَلَنِي؟
ئەی ئەگەر کوشتمی ؟
فەرمووی: (فَأَنْتَ شَهِيدٌ).
تۆ شەهیدی لەو حاڵەتدا .
کابرا گوتی: أَرَأَيْتَ إِنْ قَتَلْتُهُ؟
ئەی ئەگەر کوشتم ؟
فەرمووی : (هُوَ فِي النَّارِ) "
ئەو لەئاگردایە .
رواه مسلم (140).
جا کەسی بکوژ لەفەرموودەکەدا دڵنیا بووە کەسی دز بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێت ڕێگری لێ بکرێت جگە لەکوشتن خۆ گەر ئەم ئەوی نەکوشتایە دروو نی یە و ڕەنگە کەسی دز خاوەن ماڵی بکوشتایە ، بەڵکو دڵنیا بووە لەوە.

وە لەگەڵ ئەم زیانانەش دا : ئەم ڕێگایە وەک پێویست نابێتە هۆی پاراستنی ماڵ لەدز ، چونکە لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەم باسەدا دوور نییە دزەکان حەزەری خۆیان وەر گرن ، وچەندین ڕێگا بۆ دەرباز بوون لەو کارەبایە بگرنە بەر ، هەروەک لەگەڵ کامێرای چاودێری دەیکەن .
هەر بۆیە ئەم ڕێگایە زۆر نابێتە ڕێگر لەبەردەم دزەکاندا ، لەگەڵ ئەوەی دەبێتە هۆی گیان لەدەس دانی کەسانی بێ تاوان .
جا بۆمان دەرکەوت کە بەکار هێنانی ئەو ڕێگایە زیانی زیاترە ، بۆیە پێویستە موسوڵمان لێی دوور کەوێتەوە و خۆی و دراوسێکانی توشی زیان نەکات .
وە پێویستە لەسەر خاوەن ماڵ بەدوای ڕێگایەکی تردا بگەڕێت بۆ پاراستنی ماڵەکەی لەدز .

سەردان: ٢,٤٦٨ بەش: هەمەجۆر