شەرحی فەرموودەی : (بدأ الإسلام غريباً وسيعود غريباً): ماڵپەڕی وەڵامەکان
شەرحی فەرموودەی : (بدأ الإسلام غريباً وسيعود غريباً)
پرسیار:

پێغەمبەرى خوا فەرموویەتی : ( ئیسلام سەرەتا بەغەریبی دەستی پێ کرد و بەغەریبیش دەگەڕێتەوە...) تاکۆتای فەرموودەکە ...داوا کارم شەرحی ئەم فەرموودەیەمان بۆ بکەن و پێمان ڕاگەیانن کە ئایا صەحیحه یاخود نا ؟ 

ئەو فەرموودەیە صەحيحە و ئیمامی موسلیم لە صحيحەکەیدا هاێناویەتی لە ئەبوهورەیرەوە كه پێغەمبەرى خوا فەرموویەتی : ( بدأ الإسلام غريباً وسيعود غريباً كما بدأ فطوبى للغرباء ) ، جا بێگومان ئەمە فەرموودەیەکی صەحيحه و لە پێغەمبەرى خواوه سابت بووە .
وە هەندێ لەزانایان لەڕیوایەتێکی تردا ئەمەیان بۆ زیاد کرووە : ( قيل: يا رسول الله! من الغرباء؟ قال: الذين يصلحون إذا فسد الناس، وفي اللفظ الآخر: يصلحون ما أفسد الناس من سنتي، وفي لفظ آخر: هم النزاع من القبائل، وفي لفظ آخر:هم أناس صالحون قليل في أناس سوء كثير ).
واتە : گوترا : ئەی پێغەمبەری خوا غەریبەکان کێن ؟
فەرمووی : ئەوانەن کە چاکسازی و چاکە کاری دەکەن کاتێک کە خەڵک فەسادی و خراپەکاری دەکەن .
وە لە لەفزێکی تردا هاتووە : چاکسازی لەوەدا دەکەن کەخەڵک تێکیان داوە لەسوننەتەکانی من .
وە لە لەفزێکی تردا هاتووە :
ئەوانە کەسانێکن لەماڵ و عەشرەتەکەیان و وڵات دەردەچن بۆ جێبەجێ کردنی ئیسلام .
وە لە لەفزێکی تردا هاتووە : کەسانێکی چاکی کەمن لەنێو کەسانێکی خراپی زۆردا .

جا مەبەست لە (الغرباء) : کەسانی مولتەزیم وموستەقیمە ، وە (فطوبى للغرباء) واتە : بەهەشت و خۆش گوزەرانی بۆ غەریبەکان ئەوانەی کە چاکە دەکەن لەکاتی خراپ بوونی خەڵکدا ، کاتێ خەڵک تێک چوون و شتەکان ناڕوون بوون ، و کەسی چاک کەم بووەوە ئەوان جێگیر و دامەزراو دەبن لەسەر حەق و بەردەوام دەبن لەسەر دینی خودا ، وخودا بەتاک ڕادەگرن و بەتەنها عیبادەت بۆ ئەو دەکەن ، نوێژ و ڕۆژو و زەکات و حەج و هەموو بابەتەکانی دین بەجوانی جێ بەجێ دەکەن ئائەوانە غەریبن ، ئەوانە ئەو کەسانەن کە خودا دەربارەیان فەرموویەتی: ( إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ * نَحْنُ أَوْلِيَاؤُكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الآخِرَةِ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِي أَنفُسُكُمْ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ ) [فصلت:30-31] .
واتە : ئەو کەسانەی کە دەڵێن : خودای ئێمە (اللَّهُ)یە و پاشان جێگیر دەبن ، فریشتەکان لەکاتی سەرەمەرگدا دادەبەزنە سەریان پێیان دەڵێن : مەترسن و غەم بار مەبن و مژدەی ئەو بەهەشتەتان لێبێت کە وەعدتان پێ دراوە ٭ ئێمە یاریدەدەر و هاوکاری ئێوەین لەژیانی دونیادا ، وەهەروەها لەدواڕۆژیشدا ، و لەو بەهەشتەدا هەموو شتێکی تێدایە کەحەزی لێ دەکەن وهەموو ئەو شتانەی تێدایە کە داوای دەکەن .

جا سەرەتا ئیسلام لەمەکە بەکەمی دەستی پێ کرد ، کەمێک نەبێت باوەڕیان پێ نەهێنا و زۆر بەیان دژایەتیان کرد ، وەهەروەها دژایەتی پێغەمبەریان کرد و ئەزیەتی خۆی و هاوڵانیان دەدا ئەوانەی کەموسوڵمان بوو بوون ، پاشان کۆچی کرد بۆ مەدینە و پۆلێک لەهاوەڵانیش لەگەڵی کۆچیان کرد ئەوانەی کە زوو موسوڵمان بوو بوون ، لەمەدینەش بەهەمان شێوە غەریب بوو تاوەکو زۆر بوون و لەهەموو جێگەکان بڵاو بوونەوە لەدێ و شارەکاندا ، پاشان خەڵک پۆل پۆل دەهاتنە نێو ئیسلامەوە دوای ئەوەی کەخودا مەکەی ڕزگار کرد و کەوتە دەستی موسوڵمانان .
سەرەتا ئیسلام غەریب بوو لەنێو خەڵکدا وە زۆربەی خەڵک بێباوەڕ بوون بەخودا وهاوبەشیان بڕیار دەدا و عیبادەتیان بۆ بت و پێغەمبەران و پیاوچاکان ودار و بەرد دەکرد ، پاشان خودا لەسەر دەستی پێغەمبەر و هاەوڵان هیدایەتی دان ، خەڵک پۆل پۆل دەهاتنە نێو ئیسلامەوە وازیان لە عیبادەت کردن هێنا بۆ بت و پێغەمبەران و پیاوچاکان ودار و بەرد ، بەندایەتیان بۆ جگە لەخودا نەدەکرد و لەکەس نەدەپاڕانەوە جگە لەخودا و داوای یارمەتی وفریا کەوتنیان تەنها لەخودا دەکرد ، وەهەروەها داواییان لەقەبر و دار و بەرد و جن ...هتد نەدەکرد ، ئائەوانە غەریبن ، وەبەهەمان شێوەش لەئاخر زەماندا غەریبەکان بریتین لەوانەی کە دەس دەگرن بەدینی خواوە ، لەکاتێکدا خەڵک پشت دەکەنە دینی خودا ، وەهەروەها لەکاتێکدا خەڵک بێباوەڕ دەبن ، وەهەروەها لەکاتێکدا تاوان و خراپەکاری زۆر دەبێت ، ئا ئەو غەریبانە جێگیر دەبن لەسەر دینی خودا و گوێڕایەڵی خودا ، بێگومان ئەوانە بەهەشتیان بۆ ئامادەکراوە و خۆش گوزەران دەبن لەدونیا و دواڕۆژدا .

الشیخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله

سەردان: ٤,٠٦٣ بەش: فەرموودە