ئایا دروستە ژن و مێرد بە ڕووتى بخەون؟ وە ئایا باوەش بەیەکدا کردن لەکاتی خەوتندا غوسل واجب دەکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە ژن و مێرد بە ڕووتى بخەون؟ وە ئایا باوەش بەیەکدا کردن لەکاتی خەوتندا غوسل واجب دەکات؟

یەکەم : بەنیسبەت بەشی یەکەمی پرسیارەکەوە ، بەڵێ دروستە بەڕووتی بخەون .
خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ . إِلا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ ) [ المؤمنون /5-6] .
واتە : وە ئەو كەسانەی كە دامێنی خۆیان ئەپارێزن لە حەرام تەنها مەگەر بۆ خێزانەكانی خۆیان نەبێ كە ڕێگەیان پێدراوە ، یاخود پێشتر كەنیزەك‌و جاریە هەبووە ئەویش ڕێگە پێدراو بووە ، لەم دوو شتەدا لۆمە ناكرێن وە تاوانبار نابن
وە پێشەوا ابن حزم ـ رحمه الله ـ دەڵێت : فأمر تعالى بحفظ الفرج إلا على الزوجة وملك اليمين، فلا ملامة في ذلك، وهذا عموم في رؤيته ولمسه ومخالطته. أ.ه‍ "المحلى" (9/165).
واتە : خودا فەرمانی کردووە بەپاراستنی داوێن تەنها لەخێزان و کەنیزەک نەبێت ، هیچ لۆمەیەک بۆ ئەمانە دانەنراوە ، و ئەمە گشتگیرە و بینین و دەس لێدان تێکەڵاوی دەگرێتەوە .
وە دایکى ئیمانداران عائشةَ ـ رضي الله عنها ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : "كُنْتُ أَغْتَسِلُ أَنَا وَرَسُولُ الله منْ إِنَاءٍ بَيْني وَبَيْنَهُ وَاحِدٍ، فَيُبَادِرَني حَتَّى أَقُولَ : دَعْ لي ، دَعْ لي" رواه البخاري ( 258 ) ومسلم ( 321 ) - واللفظ له - .
واتە : من و پێغەمبەر ـ ـ لەیەک تەشتدا خۆمان دەشوشت کەلەنێوانماندا بوو پێشم دەکەوت و دەم گوت : بەشم بهێڵە بەشم بهێڵە .

وە پێشەوا الحافظ ابن حجر ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ دەڵێ : الداوديُّ ئەم فەرموودەیەیی کردووە بەبەڵگە لەسەر دروستێتی سەیر کردنی پیاو بۆ عەوڕەتی ئافرەت وبەپێچەوانەشەوە ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە ابن حبان لەڕێگەی سليمان بن موسى گێڕاویەتیەوە کە پێرسیاری لێ کرا دەربارەی پیاوێک تەماشای داوێنی خێزانەکەی دەکات ، ئەویش گوتی : پرسیارم لە عطاء کرد ئەویش گوتی : پرسیارم لە عائشة کرد ، ئەم فەرموودەیەیی باس کرد .
جا الحافظ ابن حجر دەڵێت : ئەم فەرموودەیە نەصه لەم بابەتەدا ، واتە : بەڵگەیە. أ.ه‍.
وە لە فەرموودەیەکی تردا هاتووە : (احفظْ عَوْرَتَكَ إِلاَّ مِنْ زَوْجَتِكَ أَوْ مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ)رواه أبو داود ( 4017 ) والترمذي ( 2769 ) وحسنه ، وابن ماجه ( 1920 ).
ورواه البخاري معلقا (1/508)، وقال الحافظ ابن حجر عنده : ومفهوم قوله " إلا عن زوجتك " يدل على أنه يجوز لها النظر إلى ذلك منه ، وقياسه أنه يجوز له النظر.أ.ه‍.
واتە : عەوڕەتت بپارێزە تەنها لەخێزان و کەنزەکەت نەبێت .
والحافظ ابن حجر دەڵێت : کاتێ دەڵێ : تەنها لەخێزان و کەنیزەکەکەت نەبێت. بەمانای ئەوە دێت : دروستە سەیر کردنی عەوڕەتی خێزان .
وە ابن حزم ـ رحمه الله ـ دەڵێت : دروستە بۆ پیاو تەماشای داوێنی خێزانەکەی بکات وهەروەها کەنیزەکانیش ، و بۆ ئەوانیش دروستە تەماشای عەوڕەتی ئەو بکەن ، زۆر ئاساییە و مەکڕوە نی یە .
بۆیە بۆچوونی هەموو کەسێک بەتاڵ دەبێتەوە و حسابی بۆ ناکرێ ، وجێی سەر سوڕمان هەندێ لەکەسانی نەزان جیماع کرد بەدروست دەزانن کەچی ڕێگری دەکەن لەتەماشا کردنی داوێن ‼ . أ.ه‍ "المحلى" (9/165). واتە کە جیماع کردن لە نێوان ژن و مێرد دا دروست بێت ئەولاترە دروستە کە سەیرى لاشە و عەورەتى یەکتر بکەن .
وە شێخ ئەلبانی ـ رحمه الله ـ دەڵێ : حەرامێتی تەماشا کردن بەنیسبەت جیماع کردنەوە وەک حەرام کردنی ئەو شتانە وایە کەدەبێتە هۆی جیماع ، جا گەر خودا جیماع کردنی بۆ پیاو حەڵاڵ کردبێ ، ئایا بەعەقڵی کێوە دەچێ ڕێگری بکات لەسەیر کردنی؟! بێگومان نەخێر . أ.هـ "السلسلة الضعيفة" (1/353).
دووەم : بەڵام بەنیسبەت حوکمی واجب بونى غوسل لەم حاڵەتەدا : باوشدان لەیەکتر گەر ئاو (مەنى) بەو هۆیەوە نەیەتەوە یاخود جووت بوون ڕوو نەدات ئەوا خۆ شوشتن واجب ناکات ، بەڵکو گەر (مەزی)هاتەوە ئەوا زەکەر و گون دەشۆردرێت ، وە پێویستە لەسەر ئافرەتیش فەرجی بشوات ، وتەنها پێویستە لەسەریان دەس نوێژ بشۆن ، والله أعلم .

وە غوسل واجب ئەبێت بە هۆى پێنج شتەوە:
یەكەم: هاتنە دەرى مەنى.
هاتنە دەرى مەنى بە شەهوەتەوە، لە كاتى نوستن دا بێت یا كاتى ئاگایى، نێر بێت یا مێ.
دووەم: گەیشتنى هەردوو شوێنى خەتەنە بە یەكتر:
واتە: سەرى زەكەرى پیاو لە عەورەتى ئافرەتدا داخل بكرێت با ئاویش نەیاتەوە .
سێیەم: پاك بوونەوە لە خوێنى حەیز و زەیستانى
چوارەم : مردن: ئەگەر موسڵمانێ مرد شۆرینی واجبە بە ئیجماع.
پێنجەم: بێ باوەڕ كاتێك موسڵمان بوو:
كاتێك بێ باوەڕێك موسڵمان بوو پێویستە لەسەرى خۆى بشۆرێت.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

 

سەردان: ٢٣,٥٨٠ بەش: پرسیارە جنسیەکان