زۆر سوێندم خواردوە و شکاندومە جا نازانم چۆن کەفارەتى بدەم چونکە لە بیرم نیە چەند سوێندم شکاندوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆر سوێندم خواردوە و شکاندومە جا نازانم چۆن کەفارەتى بدەم چونکە لە بیرم نیە چەند سوێندم شکاندوە
پرسیار:

زۆر سوێندم لەسەرە هەندێکی دەزانم و هەندێکی نازانم ؛ چونکە من زۆر جار سوێند دەخۆم و دەیشکێنم ، بەشێوەیەک ئەوە بووە بەعادەتم ، چۆن کەفارەتی ئەو سوێندانە بدەم لەکاتێکدا زۆر زۆرن ؟

داوا لە موسوڵمان کراوە کە گرنگی بەسوێندەکانی بدات ، ئەوەش بۆ ئەوەیە سوێند زۆر نەخوات ، خوای تەعالی فەرموویەتی : ( وَلا تَجْعَلُوا اللَّهَ عُرْضَةً لأَيْمَانِكُمْ ) البقرة/224].
واتە : خودا مەکەن بەئامرازێک بۆ زۆر سوێند خواردن .
جا نابێت سوێند بخورێت تەنها لەکاتی پێویستی دا نەبێت ، وە پێویستە لەسەری سوێندەکەی بپارێزێت بەدانی کەفارەتەکەی گەر ویستی سوێندەکەی بشکێنێت ، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر ـ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - : ( إِنِّي وَاللَّهِ إِنْ شَاءَ اللَّهُ لا أَحْلِفُ عَلَى يَمِينٍ ثُمَّ أَرَى خَيْرًا مِنْهَا إِلا كَفَّرْتُ عَنْ يَمِينِي وَأَتَيْتُ الَّذِي هُوَ خَيْرٌ ) رواه البخاري (3133) ومسلم (1649) .
واتە : من سوێند بەخوا (گەر خوا ویستی لەسەر بێت) هیچ سوێندێک ناخۆم پاشان بۆم دەرکەوێت شتێکی باشتر هەیە لەوەی سوێندم لەسەری خواردووە ئیلا کەفارەتی سوێندەکەم دەدەم و ئەو کارە دەکەم کە باشترە و خێری تێدایە .
جا سوێند گەر چەند سوێندێک بوو و لەسەر یەک شت بوو ئەوا یەک کەفارەتی بەسە گەر کەفارەتی سوێندی یەکەمی نەدابێت ، وەک ئەوەی بڵێت : ( والله قسە لەگەڵ کەس ناکەم ) وچەند جارێ ئەمە دوو بارە دەکاتەوە ، پاشان قسەی لەگەڵ بکات ( لەو حاڵەتەدا یەک کەفارەتی لەسەرە ) .
وە گەر سوێندەکەی جیاواز بوو و لەسەر چەند شتێکی جودا بوو ، وەک ئەوەی بڵێت : ( والله قسە لەگەڵ فڵانە کەس ناکەم ) پاشان قسەی لەگەڵ بکات ،وبڵێت : ( والله سەفەر ناکەم بۆ فڵانە شوێن ) پاشان سەفەر بکات ...، ئەوا بۆ هەرسوێندێک کەفارەتێک دەدات ، وە پێویستە لەسەرت وەک ئیحتیات بۆ خۆت کەفارەتی ئەوەندە سوێندە بدە کەگومان دەبەی چەند بێت .

وبالله التوفيق .
فتاوى الجنة الدائمة للإفتاء (23 / 49)

سەردان: ٣,٨٧٧ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت