ستەم کردن لە کرێکار و پێنەدانى حەق و مافى بە تەواوەتى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ستەم کردن لە کرێکار و پێنەدانى حەق و مافى بە تەواوەتى
پرسیار:

لە شوێنێک کار دەکەم کە خاوەن کارەکەم ستەمم لێدەکات ، مافە مادی و مەعنەویەکانم پێشێل دەکات ، ومن هیچ شتێکم لەدەست نایەت جگە لەوەی دوعای لێدەکەم و ڕقم لێیەتی ، لەکاتێکدا ئەو کەسە کەسێكی مولتەزیم و نوێژ خوێنیشە ، بەڵام لەگەڵ کرێکارەکانی ڕەقە لەڕووی مادیەوە ، وهەست بەستەمێکی زۆر دەکەین .

لەڕاستیدا زۆر لەکرێکارەکان ئەم گلەییەیان هەیە ، وئەو کارە ستەمە ، ودرووست نی یە ستەم بکرێت لەکرێکار ، هەرچەند موسوڵمانیش نەبن ، ستەم بەهیج شێواز و لەهیچ حاڵەتێکدا درووست نی یە ، خوای پەروەردگار لەفەرموودەیەکی قودسیدا فەرموویەتی : ‏(‏إني حرّمتُ الظُّلم على نفسي، وجعلته بينكم محرَّمًا؛ فلا تظالَموا‏)‏ ‏[‏رواه الإمام مسلم في ‏"‏صحيحه‏"‏ ‏(‏4/1994‏)‏ من حديث أبي ذر رضي الله عنه‏.‌‏]‏.
واتە: من ستەمم لەسەرخۆم حەرام کردووە ، ولەنێوان ئێوەشدا حەرامم کردووە ؛ ستەم لەیەکتری مەکەن .
وە پێغەمبەرى خوا کاتێ کە موعازی ڕەوانە کرد بۆ یەمەن پێی فەرموو : ‏(‏واتّق دعوةَ المظلوم؛ فإنّه ليس بينها وبينَ الله حجابٌ‏)‏ ‏[‏رواه الإمام البخاري في ‏"‏صحيحه‏"‏ ‏(‏3/99‏)‏ من حديث ابن عباس رضي الله عنه‏.‌‏]‌‏.‏ واتە: ئاگاداری پاڕانەوەی کەسی ستەم لێکراو بە ؛ چونکە بەتەئکید پەردە لەنێوان ئە و وخودادا نی یە .
وکەسی کرێکار مافی هەیە ، پێغەمبەرى خوا فەرموویەتی : ‏(‏أعطوا الأجير أجرته قبل أن يَجِفَّ عَرَقُه‏)‏ ‏[‏رواه ابن ماجه في ‏"‏سننه‏"‏ ‏(‏2/817‏)‏ من حديث عبد الله بن عمر، ورواه البيهقي في ‏"‏السنن الكبرى‏"‏ ‏(‏6/121‏)‏ من حديث أبي هريرة، وانظر‏:‏ ‏"‏مجمع الزوائد ومنبع الفوائد‏"‏ للهيثمي ‏(‏4/98‏)‌‏.‌‏]‏.
واتە : کرێی کرێکارەکان بدەن پێش ئەوەی ئارەقەکەیان وشک بێتەوە .
وە لەفەرمودەیەکدا هاتووە: ‏ ‏(‏ثلاثةٌ أنا خصمُهم يوم القيامة‏.‌‏.‌‏.‌‏)‏ وذكرَ منهم من استأجر أجيرًا فاستوفى منه ولم يؤدِّ له حقَّه ‏[‏رواه البخاري في ‏"‏صحيحه‏"‏ ‏(‏ج3، ص41‏)‏ من حديث أبي هريرة رضي الله عنه بلفظ‏:‏ ‏(‌‏.‌‏.‌‏.‏ ولم يعطه أجره‏)‌‏.‌‏]‌‏.‏
واتە : سێ کەس هەن من داوای مافیان لێدەکەم لەڕۆژی دوایدا ، و لەو فەرموودەیەدا هاتووە : کەسێک کرێکارێک بگرێت کارەکەکەی پێبکات و مافەکەی نەدات ، و لەڕیوایەتەکەی ئەبو هورەیرەدا بەو شێوەیە هاتووە : کرێکەی پێ نەدات .
بێگومان ستەم حەرامە ، دروست نی یە بۆ خاوەن کار ئیستغلالی بێدەسەڵاتی ئەو کرێکارە داماوانە بکات ، وخۆی فەرز کات بەسەریاندا ، وڕەق وتوند بێت لەگەڵیان ، ومافیان بخوات ، ئەمە ستەمە ، سوێند بەخودا ئەوە ستەمە و دروست نی یە ، واجبە دادپەروەر بێت ، و واجبە مافی هەموو خاوەن مافێک بدرێت ، و واجبە لەخودا بترسن و تەقوای خودا بکەن ، و ستەم دەبێتە هۆکاری سزا پێغەمبەرى خوا فەرموویەتی : ‏(‏دعوة المظلوم يرفعُها الله فوقَ الغَمامِ، ويقول الله‏:‏ وعزَّتي وجلالي؛ لأنتصرنَّ لكِ، ولو بعد حين‏)‏ ‏[‏رواه ابن حبان في ‏"‏صحيحه‏"‏ كما في ‏"‏الإحسان‏"‏ ‏(‏ج3 ص158‏)‏ من حديث أبي هريرة رضي الله عنه‏.‌‏]‏، واتە : خودا دوعای ستەم لێکراو بەرز دەکاتەوە بەسەر هەورەکاندا ، ودەڵێت: سوێند بەعیزەت و ڕێزم سەرت دەخەم ، هەر چەند پاش ماوەیەکی تریش بێت .
وە خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ‏{‏وَلاَ تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلاً عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الأَبْصَارُ‏}‏ ‏[‏إبراهيم‏:‏ 42‏.‌‏]‏؛ واتە : واگومان نەبەن خودا بێئاگایە بەرانبەر ئەوەی ستەم کاران ئەنجامی دەدەن بەڵکو دوایان دەخات بۆ ڕۆژێک چاوەکان تیایدا ئەبڵۆق دەبن .
کەسی ستەم کار لەڕۆژی دوایدا پەشیمان دەبێتەوە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ‏{‏وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُونَ‏}‏ ‏[‏الشعراء‏:‏ 227‏.‌‏]‏.
واتە : لەداهاتوویەکی نزیکدا کەسانی ستەم کار دەزانن چی سەرەنجامێکیان هەیە و بۆ کوێ دەرۆن .
جا ستەم درووست نی یە نە لەگەڵ کرێکار ونە لەگەڵ غەیری کرێکاریشدا .

وەڵامى شێخ صالح الفوزان حفظه الله

سەردان: ٣,٧٢٤ بەش: مافەکان