مێردەکەم سوێندی خوارد کە قسەم لەگەڵ نەکات کە پەشیمان بویەوە چ شتێک لەسەرى پێویستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مێردەکەم سوێندی خوارد کە قسەم لەگەڵ نەکات کە پەشیمان بویەوە چ شتێک لەسەرى پێویستە؟
پرسیار:

مێردەکەم سوێندی خوارد کە قسەم لەگەڵ نەکات بەهیچ شێوەیەک ، لەوکاتەدا توڕە بوو ئایا بۆى ڕەوایە کە قسەم لەگەڵ نەکات؟ وە ئایا چ شتێک پێویست دەبێت لەسەری گەر ڕەئی گۆڕی و پەشیمان بووەوە ؟

دروست نی یە بۆ مێرد ئەو جۆرە سوێندانە بخوات ؛ چونکە شتێکی لەخۆی حەرام کردووە کەخودا بۆی حەڵاڵ کردووە ، خودا فەرموویەتی : (يَاأَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ تَبْتَغِي مَرْضَاتَ أَزْوَاجِكَ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ .... قَدْ فَرَضَ اللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَانِكُمْ وَاللَّهُ مَوْلَاكُمْ وَهُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ)[التحريم :1-2] .
واتە : ئەی پێغەمبەر بۆ شتێک لەخۆت حەرام دەکەیت کەخودا بۆی حەڵاڵ کردووی لەپێناو ڕازی کردنی خێزانەکانتدا ؟! خودا لێبوردە و بەبەزەییە ...خودا پێویستی کردووە لەسەرتان کەفارەتی سوێندەکانتان بدەن ، خودا سەرخەرتانە ، وەئەو زانا و کار بەجێ یە .
پێویستە لەسەر ئەو پیاوە کەفارەتی سوێندەکەی بدات ، ئەوە باشترە لەمانەوە لەسەر سوێندەکەی و نەشکاندنی ؛ بەبەڵگەی ئەو ئەم فەرموودەیە :ْ « إذا حلفت على يمين فرأيت غيرها خيرًا منها ، فكفر عن يمينك وائت الذي هو خير» رواه البخاري ومسلم .
واتە : کاتێک سوێندت خوارد لەسەر شتێک دواتر بینیت شکاندنی باشترە ، ئەوا کەفارەتی سوێندەکەت بدە ، وەئەو کارە بکە کەباشترە .
جا کەفارەتی سوێند بریتی یە لە :
1-خواردن دان بەدە (۱۰)کەسـی هەژار لەخواردنێکی مام ناوەند .
2- یاخود جل و بەرگ کردن بۆ بەدە (۱۰)کەسـی هەژار .
3-گەر نەیتوانی ئەوا سێ ڕۆژ بەڕۆژو دەبێت ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە : (فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ )[المائدة :89] .
واتە : کەفارەتی سوێند بریتی یە لە :
1-خواردن دان بەدە (۱۰)کەسـی هەژار لەخواردنێکی مام ناوەند .
2- یاخود جل و بەرگ کردن بۆ بەدە (۱۰)کەسـی هەژار .
3-گەر نەیتوانی ئەوا سێ ڕۆژ بەڕۆژو دەبێت ، ئائەمە کەفارەتی سوێندە کاتێک سوێندتان خوارد ، سوێندەکانتان بپارێزن ، هەر بەم شێوازە خودا ئایەتەکانی بۆتان ڕوون دەکاتەوە بەڵکو سوپاس گوزار بن .
وەبا ئەو پیاوە هەوڵ بدات قسە لەگەڵ خێزانەکەیدا بکات ، ونابێ جارێکی تر ئەم شتە دووبارە بکاتەوە ، لەبەر ئەو ئایەت و فەرموودەیەیی کەئاماژەمان پێدا ، وبالله التوفيق .
الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ٢,٩٢٩ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت