بە چ سوێندێک دەوترێت سوێندی (لەغو) ئەو سوێندەی کە کەفارەتی نیە کامەیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بە چ سوێندێک دەوترێت سوێندی (لەغو) ئەو سوێندەی کە کەفارەتی نیە کامەیە؟

سوێندی (لەغو) ئەو سوێندەیە کە مەبەست لێی سوێند نی یە ، وەک : نە والله ، بەرە والله ، وجگە لەمانەش کەمەبەست لێی سوێند نی یە ، بەڵکو شتێکە زمان لەسەری ڕاهاتووە ، لەعائشەوە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ هاتووە کە گوتوویەتی : « أنزلت هذه الآية ( لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ ) ، في قول الرجل : لا والله ، بلى والله » أخرجه البخاري .
واتە :
ئەم ئایەتە ( خودا سوێندی لەغوتان لێ ناگرێ ) دابەزی دەربارەی قسەی ئەو کەسانەی کە دەڵێن : نە والله ، بەرە والله .
ئەم ئایتە پیرۆزە ڕوونی کردۆتەوە کە سوێندی (لەغو)هیچی لەسەر نی یە ، بەڵکو بەسوێندێک کەفارەت واجب دەبێت کە کەسەکە مەبەستی سوێند بێت ، هەروەک خوای تەعالی فەرموویەتی : ( لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ ) [المائدة: 89] .
واتە :
خودا سوێندی لەغوتان لێ ناگرێت ، بەڵکو ئەو سوێندانەتان لێ دەگرێ و کەفارەت پێی واجب دەبێ کەلەدڵەوە مەبەستان لێی سوێند خواردنە ، والله أعلم .
الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ٢,٨١١ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت