ئایا دروستە بەخێو كردنی ماسی بۆ جوانى لە حەوزدا ، وە هەروەها بەخێو كردنی باڵندە لە قەفەسدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بەخێو كردنی ماسی بۆ جوانى لە حەوزدا ، وە هەروەها بەخێو كردنی باڵندە لە قەفەسدا؟

درووستە بەخێو كردنی ماسی لە حەوزدا ، وە هەروەها بەخێو كردنی باڵندە لە قەفەسدا، بەڵام باشتر وایە ئەو كارە نەكرێت ، چونكە سجن و حەسر كرنی ئەو شتەیە ، وڕێگری كردنە لێی لە گەڕان ، تەنها كاتێك نەبێت گەر مەسڵەحەتێكی تێدا بوو ، وەك ئەوەی كەسێك لەماڵیدا جێگایەك تەرخان بكات بۆماسی و سودی لێ ببینێت ، ویاخود جێگایەك تەرخان بكات بۆ باڵندە بۆ ئەوەی بەچكە بكات ، وسود مەند بێت لێی .
و بۆ جگە لەمانە باشتر وایە ئەو كارە نەكرێت ، بەڵام درووستە ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی كە ئەنەس – خوا لێی ڕازی بێت - گیڕاویەتیەوە و دەڵێ :« كان النبي أحسن الناس خلقًا ، وكان لي أخ ، يقال له : أبو عمير ، قال : أحسبه فطيمًا ، وكان إذا جاء قال : يا أبا عمير ما فعل النغير ، نغر – أي طير- كان يلعب به » رواه البخاري ومسلم
واتە : پێغەمبەر – – جوانترین ڕەوشتی هەبوو ، وە برایەكم هەبوو ، پیان دەگوت : باوكی عومەیر ، دەڵێ : وا هەست دەكەم لەشیر بڕابووەوە ، و پێغەمبەر – –كاتێك بهاتبایە بۆماڵمان دەیگوت : ئەی باوكی عومەیر تەیرەكەت چی بەسەر هات ؟ وئەو برایەم تەیرێكی هەبوو یاری پێ دەكرد .
وبالله التوفیق .

الشيخ محمد بن عبد الله السبيل - رحمه الله -

سەردان: ٣,١٢٠ بەش: هەمەجۆر