سەلام کردن لە کەسێک کە قورئان دەخوێنێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەلام کردن لە کەسێک کە قورئان دەخوێنێت
پرسیار:

 گەر كەسێك سەلامی لێم كرد و من لەو كاتەدا قورئانم دەخوێند ، ئایا قورئان خوێندنەكەم ببڕم و وڵامی سەلامەكەی بدەمەوە یاخود بەردەوام بم لەخوێندن و ئایەتەكە تەواو كەم پاشان وەڵامی بدەمەوە ؟

باشتر وایە ئایەتەكە تەواو بكەیت پاشان وەڵامی بدەیتەوە مەگەر كاتێك نەبێت كە ئایەتەكە درێژ بێت وەك (ئەو ئایەتەی كەباسی قەرز دەكات و ئایەتە لكوڕسی ) وهەروەها گەر ترسی ئەوەت هەبێت ئەو موسوڵمانەی سەلامی لێت كردووە بڕوات پێش ئەوەی ئایەتەكە تەواو بكەیت و وەڵامی بدەیتەوە ، لەم حاڵەتانەدا هیچی تێدا نی یە و درووستە ئایەتەكە ببڕیت و وەڵامی سەلامەكەی بدەیتەوە ،پاشان ئایەتەكە تەواو بكەیت و لەسەرەتاوە دەس پێ بكەیت ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی كە أبو هوریرە – خوا لێی ڕازی بێت -گێڕاویەتییەوە و دەڵێ : پێغەمبەر – –فەرموویەتی : « خمس تجب للمسلم على أخيه : رد السلام، وتشميت العاطس، وإجابة الدعوة، وعيادة المريض، واتباع الجنائز » رواه مسلم
واتە : پێنج شت هەیە پێویستە لەسەر موسوڵمان لەبەرانبەر برا موسوڵمانەكەیدا جێ بەجێی بكات : وەڵام دانەوەی سەلام ، وكاتێك كە دەپژمێت ( الحمد لله ) دەكات پێی بڵێت : (یرحمك الله) وكاتێك كە دەعوەتی دەكات وەڵامی دەعوەتەكەی بداتەوە و بچێت بەدەمیەوە ، وكاتێك كە نەخۆش كەوت سەردانی بكات ، وكاتێك كە دەمرێت شوێنی جەنازەكەی بكەوێت .
وە هەندێ‌ لەزانایان و شەرع زانان پێیان وایە : باشتر وایە سەلام لەكەسێك نەكرێت كە سەرقاڵە بەئەنجامدانی عیبادەتێكەوە وەك ئەو كەسەی كە قورئان دەخوێنێت و هەر بەندایەتیەكی تری هاو شێوەی ئەمە ، و پێیان وایە لەو حاڵەتەدا وڵامدانەوەی سەلام واجب نی یە ، والله أعلم .
الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ٢,٥٦٢ بەش: ئادابەکان