ئایا دروستە ئافرەتان نینۆکیان درێژ بکەن بۆ جوانى؟ وە ئایا ڕەنگ کردنى نینۆکەکان دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە ئافرەتان نینۆکیان درێژ بکەن بۆ جوانى؟ وە ئایا ڕەنگ کردنى نینۆکەکان دروستە؟

درێژ كردنی نینۆك لەلایەن هەندێ‌ لە ئافرەتانەوە پێچەوانەی ئەو سوننەت و فیتڕەتەیە كە خودا مرۆڤی لەسەر درووست كردووە ، یەكێك لەو شتانەی كەفیتڕەتە : كردنی نینۆكە نەك درێژ كرنی ، أبو هورەیرە– خوا لێی ڕازی بێت - لە پێغەمبەرەوە – – گێڕاویەتیەوە كە فەرموویەتی : (خمس من الفطرة: الاستحداد والختان وقص الشارب ونتف الإبط وتقليم الأظفار ) رواه الجماعة
واتە: پێنج ڕەفتار هەن لە سروشتی ئادەمیزادن و لە سوننەتەكانی ئاینن :
1- بەر تاشین.
2- خەتەنەكردن.
3- سمێڵ كردن.
4- هەڵكەندنى مووى بن باڵ.
5- نینۆك كردن.
وە هەروەها خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ) [الروم:30] .
واتە : ئەم دینە پاكە ئەو فیترەتە پاكەیە كە خوای گەورە خەڵكی خستۆتە سەری، واتە: خەڵكی كە لە دایك دەبن لەسەر فیترەتی پاكی ئیسلامن، دواتر دایك‌و باوك‌و دەوروبەر دەیانگۆڕن‌و كاریگەریان لێدەكەن [ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ] هیچ گۆڕانێك بەسەر دروستكراوی خوای گەورەدا نایات، واتە: ئەوەی لەسەر فیترەتەكەی خۆی بمێنێتەوە لەسەر تەوحیدە، یاخود خەڵكی لەسەر فیترەتی پاكی ئیسلام‌و یەكخواپەرستی لامەدەن‌و وازیان لێبێنن [ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ] ئا ئەمە دینی ڕێك‌و ڕاست‌و دامەزراوە [وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ] بەڵام زۆربەی خەڵكی نازانن فیتڕەت و سوونەتی خودا كەمرۆڤەكانی لەسەر درووست كردووە ، هیچ گۆڕان كاریەك لە درووست كراوەكانی خوادا ڕوو نادات ، ئائەوە دین و ئاینی بتەوە و جێگیرە بەڵام زۆر كەس نازانن .
وئافرەت و پیاو یەكسانن لەم حوكمەدا و جیاوازیان نی یە .
بەڵام بەنیسبەت نینۆك ڕەنگ كردن ئەوا هیچی تێدا نی یە ، چونكە جوانی یە ، و ئەسڵ ئەوەیە دروستە تەنها پێویستە تێبینی ئەوە بكرێت نابێ لەكاتی دەسنوێژ گرتندا بەكار بهێندرێت ، گەر بەشێوەیەك ئەستوور بوو ڕێگری لەگەیشتنی ئاو دەكرد بەنێنۆكەكان ، والله أعلم .
الشيخ العلامة
محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى .

سەردان: ٤,١١٤ بەش: ڕەفتارە سروشتیەکان