ئایا درووستە بۆ ئافرەت جلی ڕەنگا و ڕەنگ لەبەر بكات هەرچەندە لەگەڵ ئەوەشدا مەرجی حیجابی شەرعی تێدا بێت ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا درووستە بۆ ئافرەت جلی ڕەنگا و ڕەنگ لەبەر بكات هەرچەندە لەگەڵ ئەوەشدا مەرجی حیجابی شەرعی تێدا بێت ؟

بەمەرج نەگیراوە كە دەبێت حیجابی شەرعی ڕەنگی ڕەش بێت ، ئافرەت ئازادە و دەتوانێت و بۆی هەیە هەر جۆرە ڕەنگێگ لەبەر بكات تەنها ئەوە نەبێ نابێ ڕەنگێگ لەبەر بكات كە تایبەت بێت بەپیاوان ،و نابێ جلێك لەبەر بكات كەخودی جلەكە خۆی لەخۆیدا جوانی (زینەت)ی تێدا بێت ، واتە : ڕەنگا و ڕەنگ و ڕازێندراو بێت بەشێوەیەك سەرنجی پیاوان بەلای خۆیدا ڕابكێشێت ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ ) [النور:31] . واتە : با ئافرەتان جوانی خۆیان عەڕز نەكەن و دەری نەبڕن .
وئەم ئایەتە عام و گشت گیرە و هەموو جلێك دەگرێتەوە كە جوانیەكەی زاهیر و دیار و ئاشكرا بێت .
وئیمامی (أبو داود) فەرموودەیەكی هێناوە بەژمار (565) كە (أبو هورەیرە) گێڕاویەتییەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خوا__فەرمووی : ( لا تَمْنَعُوا إِمَاءَ اللَّهِ مَسَاجِدَ اللَّهِ ، وَلَكِنْ لِيَخْرُجْنَ وَهُنَّ تَفِلاتٌ ) . [(صححه الألباني في إرواء الغليل :515) ] . واتە : ڕێگری لە ئافرەتان مەكەن لە چوون بۆ ماڵی خودا (مزگەوت) بەڵام با دەرچن و بەبێ ئەوەی بۆنی خۆشیان لەخۆیان دابێ .
لەپەرتووكی (عون المعبود) هاتووە كەمانی (وَهُنَّ تَفِلاتٌ) واتە :بەبێ ئەوەی بۆنی خۆشیان لەخۆیان دابێ ...
وبەدڵنیاییەوە بۆیە فەرمانیان بەوە پێكراوە و ڕێگریان لێ‌ كراوە لە بۆنی خۆش لەخۆدان بۆ ئەوەی نەوەك هەستی پیاوان بجوڵێنن بەبۆنەكەیان ،و هەر شتێكی تر كەجوڵێنەری شەهوەت بێت هەمان حوكمی بۆنی خۆش لەخۆدانی هەیە ،وەك :جلی زۆر جوان ،و ئەو ئاڵتوونەی كە دەردەكەوێت و خۆ ڕازاندنەوەیەكی لەڕادە بەدەر .
پێویستە لەسەر ئافرەت كاتێ‌ كەدەكەوێتە بەرچاوی پیاوانی نامەحرەم دوور كەوێتەوە لەجلێكی ڕەنگا وڕەنگ كە سەرنجی پیاوان بەلای خۆیدا ڕادەكێشێت .
وە لە (فتاوى اللجنة الدائمة (17/100) هاتووە :
درووست نیە بۆ ئافرەت بەجلێكی ڕازاوەوە لەماڵ دەرچێت كەسەرنج ڕاكێش بێت ، چونكە ئەو كارە یەكێكە لەو شتانەی كەسەرنجی پیاوان ڕادەكێشێت ،و توشی فیتنەیان دەكات لەدینەكەیاندا ، و ڕەنگە وا لە پیاوان بكات دەست بۆ ئەو ئافرەتە ببەن و حورمەتی لەكەدار بكەن .
هەروەها هاتووە لە(فتاوى اللجنة الدائمة (17/108):
جلی ئافرەتی موسوڵمان تایبەت نی یە بەڕەنگی ڕەش ،و درووستە بۆ ئافرەت هەر ڕەنگێك لەبەر بكات كە :
1- داپۆشەری عەورەتی بێت .
2- شوبهاندنی تێدا نەبێت بەپیاوان .
3- تەسك نەبێت بەشێوەیەك وەسفی لاشەی بكات .
4- تەنك نەبێت بەشێوەیەك ئەو دیوی جلەكە دیار بێت .
5- جوڵێنەری هەست و سۆز نەبێت بەشێوەیەك ببێتە هۆكاری فیتنە .
هەروەها هاتووە لە(فتاوى اللجنة الدائمة(17/109):
دیاری نەكراوە ڕەنگی ڕەش لەبەر بكرێت ،و بۆ ئافرەت هەیە هەر جۆرە ڕەنگێك لەبەر بكات جگە لەوانەی كەتایبەتە بە پیاوان ، بەمەرجێك سەرنج ڕاكێش نەبێت و نەبێتە هۆكاری فیتنە .
، وە زۆر لە ئافرەتان كاتێ جلی ڕەش هەڵدەبژێرن لەبەر ئەوە نی یە كە واجب بێت ، بەڵكو لەبەر ئەوەیە جلی ڕەش دوور ترە لەجوانی ، وبەڵگە هەیە لەسەر ئەوەی كەئافرەتانی هاوەڵان جلی ڕەشیان لەبەر دەكرد ، هەروەك ئیمامی (أبو داود :4101) لە(أُمِّ سَلَمَةَ) وە گێڕاویەتیەوە و دەڵێت : ( لَمَّا نَزَلَتْ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلابِيبِهِنَّ خَرَجَ نِسَاءُ الأَنْصَارِ كَأَنَّ عَلَى رُءُوسِهِنَّ الْغِرْبَانَ مِنْ الأَكْسِيَةِ ). [صححه الألباني في صحيح أبي داود . واتە : كاتێ‌ كەئایەتی : (يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلابِيبِهِنَّ)  دابەزی ئافرەتانی (الأنصار) كاتێك كە لەماڵ دەردەچوون لە بۆشینیان بۆ باڵابۆشەكانیان ـ واتە عاباكانیان ـ دەڵێى قەڵەڕەشیان بەسەر سەرەوەیە .  
وە (اللجنة الدائمة (17/110) : دەڵێت : ئەم قسەیەیی (أُمِّ سَلَمَةَ) ئەوەی لێدەخوێندرێتەوە كە ئەو جلە ڕەش بووە .

سەردان: ٦,٣١٩ بەش: ئافرەتان