ئایا ڕاستە دروست نیە بۆ پیاوان هەموو ڕؤژێ قژیان شانە بکەن و گرنگى پێ بدەن و خەریکى بن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕاستە دروست نیە بۆ پیاوان هەموو ڕؤژێ قژیان شانە بکەن و گرنگى پێ بدەن و خەریکى بن؟

سونەتە پرچ کردنە شانە و ڕۆن لێدانی ؛ بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە ئەبوهورەیرە ــ خوا لێی ڕازی بێت ــ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەر ــ ــ
فەرمووی : ( مَنْ كَانَ لَهُ شَعْرٌ فَلْيُكْرِمْهُ ) رواه أبو داود (3632) وصححه الشيخ الألباني في صحيح أبي داود .
واتە : هەرکەسێک پرچی هەیە با ڕێزی لێ بگرێت و گرنگی پێ بدات .
وه " فليكرمه " : واتە : با بەجوانی ڕایگرێت وپاکی بکاتەوە بەشووشتن و ڕۆن لێدان ، وبیکاتە شانە و لێی نەگەڕێ ئاڵۆز و پژ بێت ، و بێگومان پاکی و جوانی ڕوخسار شتێکی چاک و جوانە .
بەڵام دەبێ تێبینی ئەوە بکرێت کەزۆر گرنگی دان بەپرچ و ڕوخسار و زێدە ڕەوی کردن تیایدا کارێکی باش نی یە ، لەبەر ئەوەی ئیسراف و کات بەفیڕۆدانە لەشتێکی بێ هودەدا ؛ وبێگومان پێغەمبەر ــ ــ ڕێگری کردووە لەم کارە ، هەروەک لەم فەرموودەدا هاتووە : ( نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ التَّرَجُّلِ إِلَّا غِبًّا ) رواه أبو داود (3628) والترمذي (1678) وصححه الشيخ الألباني رحمه الله في صحيح الترمذي .
واتە : پێغەمبەر ــ ــ ڕێگری کردووە لە گرنگی دانی زۆر بەپرچ تەنها جار جار نەبێ .
جا ئیمامی ئەحمەد دەربارەی ( إِلَّا غِبًّا ) دەفەرموێ : واتە : ڕۆژێک دەیشوات و دەیکاتە شانە و ڕۆنی لێدەدات وڕۆژی دوای ئەوە نایکاتە شانە وڕۆنی لێی نادات .
واتە : ڕۆژ نا ڕۆژێک پرچی خاوێن دەکاتەوە و دەیکاتە شانە و ڕۆنی لێدەدات .
وە ئیمامی شەوکانی دەفەرموێ : ( والحديث يدل على كراهة الاشتغال بالترجيل في كل يوم؛ لأنه نوع من الترفه. وقد ثبت من حديث فضالة بن عبيد عند أبي داود قال : (إن رسول الله كان ينهانا عن كثير من الإرفاه)انتهى من "نيل الأوطار" (1/159) .
واتە :فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە باش نی یە هەموو ڕۆژێک پرچ بشۆردرێ و چەور بکرێ وبکرێتە شانە ، وە سابت بووە لە فەرمودەی (فضالة بن عبيد) ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : ( پێغەمبەری خودا ــ ــ ڕێگری کردووە لەزۆر گرنگی دان بەسەر و سیما وبەردەوام خەریک بوونی پێوەی .
وئیمامی ـ ابن القيم ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ دەڵێ : ("والصواب أنه لا تعارض بينهما - أي بين حديث (من كان له شعر فليكرمه) ، وبين حديث (النهي عن الترجل إلا غباً) - ، فإن العبد مأمور بإكرام شعره ومنهي عن المبالغة والزيادة في الرفاهية والتنعم، فيكرم شعره ولا يتخذ الرفاعية والتنعم ديدنة ، بل يترجل غباً ، هذا أولى ما حمل عليه الحديثان" انتهى من "حاشية السنن" (11/147) .
واتە : بۆچوونی ڕاست و درووست ئەوەیە کە هیچ دژیەکیەک لەنێوان ئەو دوو فەرموودەیەدا نییە ، واتە : فەرموودەی : ( من كان له شعر فليكرمه) . واتە : هەرکەسێک پرچی هەیە با ڕێزی لێ بگرێت و گرنگی پێ بدات ، وفەرموودەی : (النهي عن الترجل إلا غباً) .واتە : ڕێگری کردن لە گرنگی دانی زۆر بەپرچ تەنها جار جار نەبێ .
بەتەئکید فەرمان بە بەندە کراوە ڕێز لەپرچی بگرێت و لەهەمان کاتدا ڕێگری لێکراوە لەزیادە ڕەوی تیایدا بکات و بەردەوام خەریک بێ پێوەیی ، با ڕێز لەپرچی بگرێت بەڵام زۆر خۆی پێوە خەریک نەکات بەشێوەیەک بیکاتە پیشە و بەبەردەوامی خەریکی پرچی بێت (!) ، بەڵکو جار جار بیشوات و ڕۆنی لێبدات و بیکاتە شانە ، ئەمە بۆچوونێکی باش و لەپێش ترە دەربارەی جەمع کردن لەنێوان ئەو دوو فەرموودەیەدا .
وە ئەبوهورەیرە ــ خوا لێی ڕازی بێت ــ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەر ــ ــ فەرمووی : ( مَنْ كَانَ لَهُ شَعْرٌ فَلْيُكْرِمْهُ ) رواه أبو داود (3632) وصححه الشيخ الألباني في صحيح أبي داود .
واتە :هەرکەسێک پرچی هەیە با ڕێزی لێ بگرێت و گرنگی پێ بدات .
وە جابر ــ خوا لێی ڕازی بێت ــ ــ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : ( رأى النبي رجلاً ثائر الرأس فقال : أما يجد هذا ما يسكن به شعره ) رواه أحمد وأبو داود والنسائي .
واتە : پێغەمبەر ــ ــ پیاوێکی پرچ پژ و پرچ ئاڵۆسکاوی بینی فەرمووی : ئایا ئەم کەسە شتێکی دەس نەکەوتووە پرچی پێ ڕێک بکاتەوە (؟!) .
جا بەکورتی و بەپوختی :
شتێکی باش و داوا کراوە لەشەرعدا پیاو پرچی بکاتە شانە ولێی نەگەڕێ بژ و شێواو بێت ، بەڵام ڕێگری لێکراوە زیادە ڕەوی بکات لەزۆر گرنگی پێ دانى ، بەڵام بەبێ زیادە ڕەوی دروستە و هیچی تێدا نی یە . والله أعلم .

سەردان: ٥,٢٧٦ بەش: ئادابەکان