گەر پیاوێک بمرێت و قەرزار بێت کوڕەکەى بە خاوەن قەرز بڵێت قەرزەکەت لەسەر من ئایا قەرزەکە لەسەر باوکى لا دەچێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر پیاوێک بمرێت و قەرزار بێت کوڕەکەى بە خاوەن قەرز بڵێت قەرزەکەت لەسەر من ئایا قەرزەکە لەسەر باوکى لا دەچێت؟
پرسیار:

گەر پیاوێت بمرێت و قەرزی كەسێكی لەسەر بێت وكوڕەكەی بەخاوەن قەرزەكە بڵێت : قەرزەكەت لەسەر من لەدونیا و دواڕۆژدا ، ئایا ئەو قەرزە لەسەر باوكی لادەچێت ؟

دانەوەی قەرز لەبری مردو گەر ماڵی لە دوای خۆی بەجێ نەهێشتبێت قەرزەكەی پێ بدریتەوە یەكێكە لەگەورەترین چاكەوكاری و خەیر و ئەو كارە هاوكاری یەكتر کردنە لەنێوان موسوڵماناندا و سوود گەیاندن و لەكۆڵ كردنەوەی ئەو شتەیە كە لەسەر شانیانە ، بەڵام ئەو قەرزە لەسەر مردووەكە لا ناچێت تەنها بەوەی بوترێ: ئۆباڵی لەسەر من بەڵكو هەر دەمێنێت لەسەری مەگەر بەدانەوی نەبێت خۆ ئەگەر قەرزەكەی بۆ درایەوە ئەوا هیچی لەسەر نامێنێت وبەڵگەش بۆ ئەم قسەیە ئەم فەرموودەیەیە كە (جەنازەیەکیان هێنایە پێش بۆ لای پێغەمبەر- - بۆ ئەوەی نوێژی لەسەر بكات ، پێغەمبەرمیش- - پرسیاری كرد : ئایا ئەم مردووە قەرزدارە و قەرزی لەسەرە ؟ گوتیان : بەڵێ دوو دینار قەرزدارە .
پێغەمبەریش- - هاتە دواوە و فەرمووی : نوێژ لەسەر هاوڕێ و مردووەكەتان بكەن ، باوكی قەتادە گوتی : ئەی پێغەمبەری خودا- - قەرزەكەی لەسەر من یاخود ئەی پێغەمبەری خودا- - ئەو دوو دینارە لەسەر من و من دەیدەمەوە ،پێغەمبەریش- - چووە پێشوە و نوێژی لەسەر كرد ، ودوای ئەوەی مردووەکە نێژدرا ، باوكی قەتادە گەشت بە پێغەمبەر- - و پێغەمبەریش- - پێی فەرموو : دوو دینارەكە چی بەسەر هات ؟ باوكی قەتادە كاتەكەی پێ زۆر نەبوو،واتە: كاتێكی زۆر بەسەر ئەو بابەتەدا تینەپەڕی بوو ، دواتر باوكی قەتادە چوو قەرزەكەی دایەوە و هەواڵی دایە پێغەمبەر- - بەوەی كە قەرزەكەی داوەتەوە ، پێغەمبەریش- - فەرمووی : ئیستا ئەو مردوە پیستی ساردبووەو و ڕزگاری بوو و قەرزەكەی لەسەر لا چوو .‏[‏رواه الإمام أحمد في مسنده ج3 ص330‏.‏ من حديث جابر بن عبد الله رضي الله عنه وانظر مجمع الزوائد ومنبع الفوائد ج3 ص39‏]‏‏.‏
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی قەرز لاناچێت تەنها بەوەی بوترێ لەسەر من تاوەكو نەدرێتەوە ، وئەم كارە كارێكی چاكە و موسوڵمان پاداشت دەدرێتەوە لەسەری ، بەڵام پێویستە لەسەر ئەو كەسەی قەرزەكە دەگرێتە ئەستۆ پەلە بكات لەدانەوەی بۆ ئەوەی ئەو بارەی لەسەریەتی خەمێنێ .
لشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٢٠٢ بەش: ئه‌حكامه‌كانى جه‌نازه‌