ئایا گۆشتی ئەسپ دەخورێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا گۆشتی ئەسپ دەخورێت ؟

زۆرینەی زانایان لەگەڵ ئەوەدان کە گۆشتی ئەسپ خواردنی دروستە ، چونکە فەرموودەی صەحیحی لەبارەوە هاتووە ، لەوانە :
یەکەم : جابری کوڕی عەبدوڵا (ڕەزای خوایان لێبێت) دەفەرموێت : ( نهى رسول الله يوم خيبر عن لحوم الحمر الأهلية ورخص في الخيل ) رواه البخاري (3982) ومسلم (1941) .
واته : پێغەمبەری خودا () لەڕۆژی خەیبەردا خواردنی گۆشتی گوێدرێژی قەدەغەکرد ، بەڵام ڕێگەیدا بەخواردنی گۆشتی ئەسپ ".
دووەم : ئەسمائی کچی ئەبوبەکر - ڕەزای خوایان لێبێت- دەفەرموێت : ( نحَرْنا على عهد النبي فرساً فأكلناه ) رواه البخاري (5191) ومسلم (1942) .
واتە : لەسەردەمی پێغەمبەری خوادا () ئەسپمان سەربڕی و گۆشتەکەشمان خوارد). (بوخاری و موسلیم ڕیوایەتیان کردووە).

سەردان: ٨,١٨٦ بەش: خواردن و خواردنەوە