لە کاتى چونە سەرئاو و دەرچون و کاتى دەست نوێژ سوننەتە چ زیکرێ بخوێنین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە کاتى چونە سەرئاو و دەرچون و کاتى دەست نوێژ سوننەتە چ زیکرێ بخوێنین؟

1- (نزای چوونه‌ سه‌رئاو) (دُعَاءُ دُخُولِ الْخَلاءِ)
«[بِسْمِ اللهِ] اللَّهُمَ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الخُبُثِ والخَبائِثِ»( 1)
واته‌: (به‌ناوی خودا ده‌چمه‌ ژوره‌وه‌، خودایه‌ من په‌نات پێ ده‌گرم له‌ شه‌یتانه‌ نێر و مێینه‌كان) .

2- (نزای هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ سه‌رئاو) (دُعَاءُ الْخُرُوجِ مِنَ الْخَلاءِ)
«غُفْرانَكَ»(2 ) .
واته‌: (خودایه‌ داوای لێ خۆشبوونت لێده‌كه‌م، چونكه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ دوور بووم له‌ یاد و زیكری تۆ) .

3- ویردی پێش ده‌ست نوێژ (الذِّكْرُ قَبْلَ الْوُضُوءِ)
«بِسْمِ اللهِ»( 3)(4 ) .
واته‌: (به‌ناوی خودا ده‌ستنوێژ ده‌گرم) .

4 - ویردی دوای ده‌ست نوێژ (الذِّكْرُ بَعْدَ الْفَرَاغِ مِنَ الْوُضُوءِ)
«أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوُلُهُ . .»(5 )(6 ) .
واته‌: (شایه‌تی ده‌ده‌م به‌وه‌ی، كه‌ هیچ په‌رستراوێك شایسته‌ی په‌رستن نییه‌، جگه‌ له‌ (الله)ی تاكی بێ هاوه‌ڵ، هه‌روه‌ها شایه‌تی ده‌ده‌م به‌وه‌ی، كه‌ به‌ڕاستی موحه‌ممه‌د (صلى الله علیه‌ وسلم) به‌نده‌ و نێردراوی خودایه‌) .
هه‌ر كه‌سێك ئه‌م ویرده‌ بخوێنێت ئه‌وه‌ هه‌ر هه‌شت ده‌رگاكه‌ی به‌هه‌شتی بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و له‌هه‌ر كامێكیشیان، كه‌ خۆی بییه‌وێت ده‌چێته‌ ژوره‌وه‌ .
«اللَّهُمَّ اجْعَلْنِي مِنَ التَّوَّابِينَ وَاجْعَلْنِي مِنَ الْمُتَطَهِّرِينَ»( 7)
واته‌: (خودایه‌ بمگێڕه‌ له‌ به‌نده‌ ته‌وبه‌ كاره‌كان و به‌نده‌ خۆ پاككه‌ره‌وه‌كان) .
«سُبْحانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ, أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إلَيْكَ»( 8) .
واته‌: (خودایه‌ پاكی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ تۆ، شایه‌تی ده‌ده‌م به‌وه‌ی، كه‌ هیچ په‌رستراوێك شایسته‌ی په‌رستن نییه‌ جگه‌ له‌ تۆ، داوای لێخۆشبونت لێده‌كه‌م و بۆ لای تۆش ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌) .
وەرگیراوە لە کتێبی : قەڵای موسـوڵمان له ویردەكانی قورئان و سووننەتدا
وەرگێڕانی : پێشین عبد الله محمود پێشینی
=================
1 - أخرجه البخاري 1 / 45 ومسلم 1 / 283 {وصحابي الحديث هو أنس بن مالك (رضي الله عنه)} وزيادة بسم الله في أوله أخرجها سعيد بن منصور ، انظر فتح الباري 1 / 244 .
2 - أخرجه أصحاب السنن إلا النسائي أخرجه في عمل اليوم والليلة انظر تخريج زاد المعاد 2 / 378 {وحسنه الألباني في إرواء الغليل (52) وصحيح الجامع (4707) وصحيح أبي داود ( 22 ) والمشكاة ( 359 ) وصحيح ابن ماجه ( 300 ) وصحابية الحديث هي عائشة بنت أبي بكر الصديق (رضي الله عنهما)} .
3 - أبو داود وابن ماجه وأحمد وانظر إرواء الغليل 1 / 122 {وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
4 - پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (لاصلاة لمن لا وضوء له، ولا وضوء لمن لم يذكر اسم الله عليه) [رواه أحمد (2/ 418) وأبو داود (101) وحسّنه الألباني في الإرواء (81)] . واته‌:(نوێژ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ نییه‌، كه‌ ده‌ست نوێژی نه‌بێت و ده‌ست نوێژیش بۆ ئه‌وه‌ نییه‌، كه‌ (بسم الله)ی نه‌خوێندبێت) ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ واجب و پێویسته‌ خوێندنی، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش نه‌یخوێنێت ئه‌وه‌ ده‌ست نوێژه‌كه‌ی كه‌م و كورتی تێدایه‌ (والله أعلم) .
5 - مسلم 1 / 209 {وصحابي الحديث هو عقبة بن عامر الجهني (رضي الله عنه)}.
6 - هه‌ر كه‌سێك ئه‌م ویرده‌ بخوێنێت ئه‌وه‌ هه‌ر هه‌شت ده‌رگاكه‌ی به‌هه‌شتی بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و له‌هه‌ر كامێكیشیان، كه‌ خۆی بییه‌وێت ده‌چێته‌ ژوره‌وه‌ .
7 - الترمذي 1 / 78 وانظر صحيح الترمذي 1 / 18 {وصححه الألباني في المشكاة (289) وصحابي الحديث هو عمر بن الخطاب (رضي الله عنه)} .
8 - النسائي في عمل اليوم والليلة ص 173 وانظر إرواء الغليل 1 / 135 و 2 / 94 {وصححه الألباني في الصحيحة (2651) وصحابي الحديث هو أبو سعيد الخدري (رضي الله عنه)} .

سەردان: ٥,٢٩٤ بەش: زیکرەکانى موسڵمان