جارێکیان سوێندم بەدرۆ خوارد لەدڵەوەو بەزمان دەرم نەبڕی ، تەنها لەدڵەوە سوێندەکەم خوارد ، ئایا کەفارەتم لەسەرە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
جارێکیان سوێندم بەدرۆ خوارد لەدڵەوەو بەزمان دەرم نەبڕی ، تەنها لەدڵەوە سوێندەکەم خوارد ، ئایا کەفارەتم لەسەرە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سوێندخواردن لەدڵەوە هیچی لەسەر نیە ، بەڵکو ئەوەی حوکمی لەسەر دادەمەزرێت سوێندخواردنە بەزمان ، هەرکەسێک لەدڵەوە سوێند بخوات یان شتێک بەدڵیدا بێت و بەزمان دەری نەبڕێت هیچی بۆ نیە ، چونکە سوێندخواردن بەزمان حوکمی لەسەرە ..
زانای پایەبەرز:عبدالعزیز بن عبد الله بن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت

سەردان: ٣,٠٧٠ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت