هۆكاری تووشبوون بە بۆنی ناخۆش لە بن باڵەكان چیە ، وە چارەسەرى چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هۆكاری تووشبوون بە بۆنی ناخۆش لە بن باڵەكان چیە ، وە چارەسەرى چیە؟

برای بەڕێزم
هۆكاری تووشبوون بە بۆنی ناخۆشی لە ژێر باڵەكان:
1- گرژبوونی دەروونی و ترس (قەلەق).
2- تێكچوون لە هۆرمۆنی ڕژێنی دەرەقی.
3- نەخۆشی شەكرە.
4- هۆكاری هەوكردنی (التیهاب) ی بەكتیری.
5- كێشە لە ئیش و كاری جگەر كە دەبێتە هۆی بڵاوبوونی ژەهراوەكانی ناو لەش وەكو بۆنێكی پیس.
6- خواردنی پیاز و سیر و كەلەرم و توور و ئاڵەت (بەهارات) دەبێتە هۆكار بۆ زیادبوونی بۆنی ئارەق.
7- دەرمانی دژی ماتبوون (كآبه) هۆكارە بۆ بۆنی پیس.
8- قەڵەوی هۆكارە بۆ زیادبوونی بۆنی پیسی لەش.
چارەسەر:
1- زانینی هۆكارەكە و چارەسەركردنی. لەگەڵ شوشتنی لەش بە شێوەی ڕۆژانە لەگەڵ چەوركردنی بە زەیتێكی بۆن خۆش وەكو زەیتی مسكی سپی یاخود زەیتی گوڵ یان زەیتی یاسمین یان زەیتی زەعتەر یان زەیتی كالیبتۆس جونكە ئەم زەیتانە تێكەڵاو دەبن لەگەڵ ئارەق و بۆنی خۆش بڵاو دەكەن.
2- وەرزشی ڕۆژانە زۆر پێویستە بۆ ژارەسەری ئەم حاڵەتە.
3- ئاو خواردنی زۆر (3 لیتر ڕۆژانە).
وێ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین.
- بەشی پزیشكی سایتی وەڵامەكان.

سەردان: ٦,٠٧٨ بەش: پزیشکى