ئایا خواردنى حەبی قەڵەوى زیانى هەیە؟ وە ئایا بڕیارى شەرعیش چۆنە بۆ ئەمە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا خواردنى حەبی قەڵەوى زیانى هەیە؟ وە ئایا بڕیارى شەرعیش چۆنە بۆ ئەمە؟

برای بەڕێزم
حەبی قەلەوی جۆرەكانی جیاوازن. ئەگەر دەرمانی سروشتی بێت ئەوا باشترە، بەڵام ئەگەر دەرمانی كیمیایی بێت ئەوا دەبێتە هۆكار بۆ تووشبوون بەم حاڵەتانە:
1- هەست كردن بە حەز لە نوستن و خاوبوونی لەش بە شێوەیەكی ناسروشتی.
2- هەست كردن بە قەبزی.
3- هەندێ‌ جار تووشبوون بە سەرئێشە و بێتاقەتی.
4- زۆر میزكردن و هەست كردن بە لاوازی و ماندووبوون.
5- جگە لە هەست كردن بە حەز لە نوستن، هەندێ‌ جار بە پێچەوانە دەبێتە هۆی كەم خەوی و تێكچوونی برۆكرامی نوستن.
حوكمی شەرع لەوەیە كە دەبێت شتێك بەكار نەهێنرێت بۆ لەشی موسڵمان ئەگەر زیانبەخش بێت. واتە دەبێت دەرمانی كیمیایی بەكارنەهێنرێت بۆ ئەم مەبەستە، بەڵكو بتوانیت خواردنێكی سروشتی بەكاربێنیت بۆ قەڵەوكردن.
هەروەها پێویستە پشكنینێكی پزیشكی ئەنجام بدرێت بۆ زانینی هۆكاری زەعیفی وهەوڵدان بۆ چارەسەركردنی پێش وەرگردنی دەرمانی نەناسراو بۆ قەڵەوكردن كە جۆرەهای پێكهاتەی كیمیایی نەناسراوی تیایە.

وەڵامدانەوەى دکتۆرى تایبەتى بەشی پزیشكی ماڵپەڕى وەڵامەکان

سەردان: ٩,٤٦٥ بەش: پزیشکى