ئایا کەسێک سەیرى گرتەى سێکسی بکات و ئارەزووى هەستێ غوسڵى لەسەر واجب دەبێ ؟ بەڵام بەبێ ئەوەى لەشگران ببێت و ئاوى بێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا کەسێک سەیرى گرتەى سێکسی بکات و ئارەزووى هەستێ غوسڵى لەسەر واجب دەبێ ؟ بەڵام بەبێ ئەوەى لەشگران ببێت و ئاوى بێتەوە؟

سەرەتا ئەوە بزانە کە سەیركردنی سایت و فیلمە ڕووتەكان و پەیوەندی ڕەگەزبازی كارێكی حەرامە و ئەم كارە حەرامانەش خەرمانی غەم و خەفەت زیاتر كەڵەكە دەكات، چونكە یەكێك لە سزا وتۆڵەكانی تاوان و سەرپێچی بریتیە لە تووشبون بە غەم وخەفەت وهەست كردن بە نامۆیی وتاریكی لە دڵ و دەم وچاودا، جا هەتا بەندە دووربێت لە پەروەردگاریەوە و بكەری حەرامەكان بێت ئەوا هۆكارەكانی بەختەوەری لای ناوەستن و دووردەكەونەوە، وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: (وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا) طه/124 ، بەڵام ئەهلی ئیمان و گوێڕایەڵی, دەربارەی ئەوان دەفەرموێـت: (مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ) النحل/97 .
گرنگترین کارێ کە ئامۆژگاریت بکەین بریتیە لە ترسان و تەقوای خوای گەورە و ترسان لە سزاو تووڕەی و ئازاری سزاکانی خوای گەورە چونکە خوای گەورە مۆڵەت دەدات بەڵام لەبیرى ناکات ، ئایا چى وای کردووە دڵنیابیت کە خواى گەورە ناتمرێنێ لەو کاتەی کە لە سەرپێچی خوا دایت و بفەرموێ سوێند بەگەورەی و پاک و بێگەردیم لێت خۆش نابم۰
وە سەیری ئەو ئەندامانەی لاشەت بکە کە لە تاواندا بەکاریان دێنی ـ ئایا نابینی و نازانی کە خوای گەورە لەتوانایدایە نیعمەت و بەخششەکانیت لێ بگرێتەوەو تووشی ئازاری لەدەستدانیانت بکات؟
پاشان تەماشای ستر و شاردنەوەی تاوانەکانت لەلایەن خوای گەورەوە بکە و بزانە چەند نەرمونیانە لەگەڵت و دەزانی چۆنە بەرامبەر بەندەکانی و چی وای کردووە نەترسی لە تووڕەبوونی خوای گەورە لێت و کارەکانت کەشف بکات و وای لێبکات خەڵکی بە نهێنییەکانت بزانن بیکاتە فەزیحەتێکی دونییاییت پێش کۆتایی دونیا۰
وە ئایا سەیرکردن و تەماشای حەرام جگە لە حەسرەت و دڵڕەشی و بێتاقەتی زیاتر چی تر بەرهەم دێنێ؟
کە لەوانەیە هەست بەلەزەتێک وخۆشیەک بکەى بۆ ماوەی رۆژێ یان دووان یان مانگێ یان ساڵێ۰۰۰۰ ئەی چی دوای ئەو؟
مردن ۰۰ پاشان گۆڕ۰۰ پاشان حساب و لێپێچینەوە۰۰پاشان سزا۰۰۰ لەزەت و چێژەکە دەڕوات و حەسرەت و دڵتەنگیەکە دەمێنێتەوە۰
وە ئەگەر تۆ شەرم بکەی لەوەی کە برایەکت بتبینێ لەکاتی ئەو تاوانە ئەی چۆن دەبێ خوای گەورەت بەلاوە ئاسان تر و ئەهوەن تر بێ لە بینینی تاوانەکانت؟!
کە ئەگەر بزانی خوای گەورە دەتبینێ و فریشتەکان دەینوسن لەسەرت و پاشان ئەندامەکانی لاشەت سبەینێ دێنە قسە لەسەر کردارەکانت؟
پەند وەرگرە لە بەسەرهاتی حاڵ و گوزەرانت دوای تاوان: دڵتەنگی دڵ ـ سینە تەنگی و بوونی ترسێک لەنێوان خۆت و خودا۰
خشوعى نوێژەکان نەما۰۰ شەونوێژ مرد۰۰ وازت لە ڕۆژوو هێنا۰۰ پێم بڵێ ئایا سوێند بەپەروەردگارت ئایا قیمەت وبەهای ئەم ژیانە چیە؟
هەر سەیرکردنێ لەسەیرکردنی ئەو دەرچە شەیتانیانە خاڵێکی ڕەش لەدڵدا دروست دەکات و هەتا ڕەشی دوای ڕەشی کۆدەبێتەوە هەتا دڵ داگیر دەکات و لە چێژبینین لە خواپەرستی و عیبادەت و گوێرایەڵی خوا بێبەشت دەکات و چێژی ئیمان لەدەست دەدەیت۰
وە سەبارەت بە غوسلیش ئەم پێنج شتە واجب دەبێ :
یەكەم: هاتنە دەرى مەنى.
هاتنە دەرى مەنى بە شەهوەتەوە، لە كاتى نوستن دا بێت یا كاتى ئاگایى، نێر بێت یا مێ.
دووەم: گەیشتنى هەردوو شوێنى خەتەنە بە یەكتر:
واتە: سەرى زەكەرى پیاو لە عەورەتى ئافرەتدا داخل بكرێت با ئاویش نەیاتەوە .
سێیەم: پاك بوونەوە لە خوێنى حەیز و زەیستانى
چوارەم : مردن:
ئەگەر موسڵمانێ مرد شۆرینی واجبە بە ئیجماع.
پێنجەم: بێ باوەڕ كاتێك موسڵمان بوو:
كاتێك بێ باوەڕێك موسڵمان بوو پێویستە لەسەرى خۆى بشۆرێت.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢١,٦٩٩ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان