ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو کەسانەى کە زۆر سوێند دەخۆن بە خواى گەورە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو کەسانەى کە زۆر سوێند دەخۆن بە خواى گەورە؟
پرسیار:

زۆری سوێند خواردن بە خوای گەورە لەزۆربەی بارودۆخەكان ، و هەندێك جاریش بەشێوەیەكی ئاسایی دەبێت ، ڕاستگۆش نیە تێیدا ، و هەندێك جاریش ڕاستگۆیە تێدا ، ئایا لەو دوو بارەدا كەفارەتی دەكەوێتە سەر ؟

پێویستە ڕێزبگیڕێت لە سوێندخواردن بەخوای گەورە ، وە موسڵمانیش سوێند نەخوات ئیللا بەڕاستەوە نەبێت ، وە سوێندیش نەخوات ئیللا لەكاتی پێویست نەبێت ، وە زۆری سوێندخواردنیش بەڵگەی كەمتەرخەمیە لە سوێنددا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : { ‏وَلا تُطِعْ كُلَّ حَلَّافٍ مَّهِينٍ ‏}‏ ‏[ ‏سورة القلم ‏:‏ آية : 10‏‏‏ ]، وە ئەو سوێندەش كە كەفارەت پێویست دەكات ئەو سوێندەیە كە لەدڵەوە دەبێت لەسەر كاروبارێكی داهاتووی لەتوانادابوو ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ‏‏{ ‏وَلَـكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ‏ }‏ الآية ‏[ ‏سورة المائدة ‏:‏ آية : 89‏‏‏ ] .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,١٩٢ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت