كەسێك نەزری كردووە ئەگەر ناجح بێت ئەوا دووم مانگ بەڕۆژوو دەبێت ، وە پاش سەعاتێك نیەتەكەی گۆڕیوە بۆ یەك مانگ حوکمى چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كەسێك نەزری كردووە ئەگەر ناجح بێت ئەوا دووم مانگ بەڕۆژوو دەبێت ، وە پاش سەعاتێك نیەتەكەی گۆڕیوە بۆ یەك مانگ حوکمى چیە؟
پرسیار:

حوكمی گۆڕینی نیەت لە نەزردا
كەسێك نەزریكردووە كە ئەگەر لە تاقیكردنەوەكەیدا ناجح بێت ئەوا دووم مانگ بەڕۆژوو دەبێت ، وە پاش سەعاتێك نیەتەكەی گۆڕیوە بۆ یەك مانگ ، وە دواتر لە تاقیكردنەوەكەیدا دەرچووە ، ئایا حوكمی ئەوە چیە ؟

ڕۆژوو گوێڕایەڵی و پەرستشێكە لە پەرستشەكان ، وە جێگیر بووە لە پێغەمبەری خواوە كە فەرموویەتی : ( من نذر أن يطيع الله فليطعه ) ، وە ئەم پیاوەش كە نەزری كردووە تەنها بەوەی كە ووتوویەتی نەزرەكەی كەوتووەتەسەر ، وە بۆی نیە دوو مانگەكە بێگۆڕێت بەمانگێك ، چونكە ئەوەی لەگەردنیدا جێگیربوو دوو مانگەكەیە ، بەڵام ئەگەر باڵغ نەبێت ئەوا نەزرەكەی لەسەر نیە ، چونكە موكەللەف و داوالێكراو نیە .
جا ئێستا پوختەی وەڵامەكە ئەوەیە : كە ئەگەر كەسەكە موكەلەف و داوالێكراو بێت ، واتە : باڵغ و عاقڵ بێت ، ئەوا پێویستە لەسەری دوو مانگەكە بەڕۆژوو بێت ، پاشان ئەگەر لە نیەتیدا ئەوە بووبێت كە لەسەریەك بێت ئەوا پێویستە لەسەری دوو مانگەكە لەسەر یەك بگرێت ، ئەگەرنە ئازادە دەتوانێت لەسەریەك بیگرێت یان بەجیاجیا بیانگرێت .
( لقاء الباب المفتوح [4] محمد بن صالح العثيمين رحمه الله )

سەردان: ٢,١٦٦ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت