حوکمى دانانی قورئان لەناو ئۆتۆمبیلدا چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى دانانی قورئان لەناو ئۆتۆمبیلدا چیە؟
پرسیار:

هەندێك خەڵك قورئانێك لە بەشی پێشەوەی سەیارەكەی یان بەشی دواوەی دادەنات بەمەبەستی چاوبەست واتە چاوپیس كاریگەری لەسەر نەبێت و لەبەڵا وكارەسات دووری بخاتەوە ، جا ئایا ئەم كارە ڕێگەپێدراوە ، تكایە ڕوون كردنەوەمان بدەنێ‌؟

ئەگەر مەبەستی لە دانانی قورئان لەناو سەیارەكەیدا بریتی بێت لە دوورخستنەوەی كاریگەری چاوی پیس وبەڵاو كارەسات ئەوا دروست نیە ورێگە پێ نەدراوە ، بەڵكو ئەوەی چاوی پیس دەگێڕێتەوە بریتیە لە خوێندنەوەی خودی قورئانەكە و دوعاو زیكرەكان و پەناگرتن بەخوا و ئەو شێواز و جۆرانەی روقیە كە هاتوون.
جگە لەوەش نەهاتووە لە پێغەمبەری خواوە كە قورئانی هەڵواسیبێت بەملی یەكێك لە هاوەڵانیدا نەبچووك و نەگەورە یان فەرمانی پێ كردبێت یان رێگەی پێدابێت یان لەپێش چاویدا كرابێت لێی بێدەنگ بووبێت یان لەمل و سەرسنگ و سك وشانی هیچ كەسێكدا هەڵی واسیبێت بۆ ئەوەی چاوی پیس كاریان لێ نەكات و لەبەلادووربن ئەمە لەكاتێكدا كە زۆر پێویستیشیان بەو كارە هەبوو ، وە هەروەها ئەم هەڵواسینەش ئاسانتر و سووكترە لەوەی یەكێك بهێنیت و روقیەت بۆ بكات و پێغەمبەریش لە بنچینەدا بۆ ئاسانكاری نێردراوە كەچی ئەم كارە نەكراوەو ئامۆژگاریشی نەكردووە بۆ ئەنجامدانی ئەوكارە ، جا ئەمە خۆی لەخۆیدا بەڵگەی حاشاهەڵنەگرە لەسەر ناڕەوایەتی ئەو كارە.
الشيخ صالح آل الشيخ حفظه الله

سەردان: ٣,٢٣٠ بەش: قورئانی پیرۆز