ئایا دروستە هەندێك ئایەتی قورئان لەناو ماڵدا هەڵواسی؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە هەندێك ئایەتی قورئان لەناو ماڵدا هەڵواسی؟

خوای گەورە ئەم قورئانەی بۆ ئەوە دابەزاندووە كە بخوێنرێتەوە لەگەڵ تێفكران و كاركردن بە ئایەتە موحكەمەكان و باوەڕهێنان بە ئایەتە موتەشابیهەكان.
جا بەكارهێنانی قورئان بۆ جگە لەوەی باسمان كرد ئەوا دەچێتە بواری بەسووك سەیركردنیەوە ، جا شت هەڵواسین بەنێوماڵدا یان لە شوێنی تردا و بەقورئان بێت یاخود شتی تر هیچ گرنگیەكی نیە و پەند و سوود وەرگرتن لە قورئان بە تێڕامان و بیرلێكردنەوە دەبێت لە قورئان كە دەتگەیەنێت بە ڕەزامەندی خوا.
شێخ عبید بن عبدالله الجابری.

سەردان: ٣,١٣٠ بەش: قورئانی پیرۆز