ڕوونکردنەوەی بابەتی گفتوگۆی ئاینەکان (حوار الأديان ): ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕوونکردنەوەی بابەتی گفتوگۆی ئاینەکان (حوار الأديان )

سەبارەت بە گفتوگۆی ئاینەکان شتێکی ترە و ڕوونکردنەوەی دەوێ:
یەکەم : ئەگەر گفتوگۆی ئاینەکان بۆ گەشتن بێت بە خاڵێک کە ئاینەکان تێیدا کۆببنەوە بۆ دینداری کردن و بەیەک دانانی دینەکان ئەمە حوکمی وەک حوکمی یەکگرتنی دینەکانە کە حەرامە۰
دووەم : بەڵام ئەگەر گفتوگۆکە لەنێوان شوێنکەوتەکانی دینەکان بێت بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستی و ڕەتکرونەوەی گومڕایی بە بەڵگەوە و هەرکەس بەپێی ئەو بەڵگەی لایەتی بەڵگە بێنێتەوە ئەوا ئەمە کارێکی ڕێپێدراو شەرعیە و کارێکی داواکراوە بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستی وحەق۰
سێیەم : وە ئەگەر گفتوگۆکە لەنێوان شوێنکەوتەی دینەکان بێت بۆ لابردن و نەهێشتنی خراپە و فەساد و تاوان لە زەویدا و بەرەنگاربوونەوەی خەڵکی ڕیزپەڕ و شاز و خراپ دیسانەوە ئەمیش کارێکی داواکراو و شەرعیە۰
چوارەم : بەڵام ئەگەر گفتوگۆکە بۆ گەشتن بێ بۆ یەکگرتنی دینی کە ئەمەـ پەنا بەخواـ کوفر و بێ باوەڕی و هەڵوەشێنەرەوەی ئاینی ئیسلامە۰
کە هەرکەس مەزهەب و بیرووباوەڕی کافر و بێباوەڕان بەڕاست بزانێ یان باوەڕی وابێ لەئیسلامدا باوەڕبوون بەدینی تر هەیە ئەوا کەسێکی کافر و بێباوەڕە لەبەر ئەوەی ئەو کەسە بەدرۆخەرەوەی قورئان و سونەتە و چونکە خوای گەورە دەفەرموێ:
(وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلامِ دِيناً فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنْ الْخَاسِرِينَ ) آل عمران ۸۵
واتە: (هه‌ر که‌سێک دوای دینێک بکه‌وێت جگه‌ دینی ئیسلام ئه‌وه‌ لێ ی وه‌ر ناگیرێ وه‌ ئه‌و له‌ ڕۆژی دوایی دا له‌ زه‌ره‌رمه‌ندانه‌.)
شرح نواقض الاسلام - لفضيلة الشيخ سليمان الرحيلي حفظه الله تعالى: 25

سەردان: ٢,٧٩٣ بەش: بیروباوه‌ڕ