حوکمى ڕۆشتن بۆ لاى ساحیر چیە؟ وە ئایا سیحر بە سیحر بەتاڵ دەکرێتەوە؟ وە نیشانەکانى کەسى ساحیر چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى ڕۆشتن بۆ لاى ساحیر چیە؟ وە ئایا سیحر بە سیحر بەتاڵ دەکرێتەوە؟ وە نیشانەکانى کەسى ساحیر چیە؟

• حەرامێتی جادووگەری و ڕۆیشتـن بۆ لای ئەوان و ساحیران:
خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ](النساء : 51) لەم ئایەتەشدا ووشەی : " الْجِبْتِ " واتە سیـحر و ووشەی " الطَّاغُوتِ " یش واتە شەیتان.
لە موعاویەی سولەمیەوە دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: " .... فلا تأتوا الكهانَ " (مسلم) واتە: مەچنە لای كاهن و جادووگەرەكان.
لەفەرموودەیەكی تردا دەفەرموێت: " من أتى عرّافـاً أو كاهنـاً فصدَّقـهُ بما يقولُ فقد كَفَرَ بما أنزل على محمـدٍ "(أحمد وأبوداود وصححه الألباني في صحيح الجامع ٥٩٣٩) واتە: ئەوەی بچێتە لای ساحیر و جادووگەرێك و قسەكەی بەڕاست بزانێت ئەوا كوفری كردووە بەوەی دابەزێنراوە بۆ محمد.
بەپشت بەستن بەو فەرموودانەی ڕابورد و چەندین فەرموودەی تریش لەو بارەیەوە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی كە بەهیچ شێوەیەك دروست نیە كەسێك بچێت بۆ لای ساحیر و جادووگەران و پرسیاریان لێ بكات و پاشانیش بەڕاستیان بزانێت, لەبەر ئەوەی ئەوان درۆزنن و خراپكار و دوژمنی پێغەمبەرانن.

• حوكـمی هەڵوەشاندنەوەی سیحر بە سیحر:
پێشەوا ابن القیم دەڵێـت: نوشرە بریتیە لە هەڵوەشاندنەوەی سیحر بە سیحر،كە ئەویش دوو جۆرە:
یەكەم: هەڵوەشاندنەوەی سیحرێك بە سیحرێكی هاوشێوەی خۆی ، ئەوەش لە كاروكردەوەی شەیتانە, كە حەرامە ، چونكە سیحر لەكردەوەی شەیتانە و ساحیروسیحرلێكراو بەو كارەیان لێی نزیك دەبنەوە بەكارێك كە شەیتان پێی خۆشە, بەو هۆیەوە كارەكەی خۆی لە سیحرلێكراوەكە بەتاڵ دەبێتەوە.
دووەم: نوشرە بە روقیەی شەرعی و خوێندنی معویزات و دوعاوپاڕانەوەو بەكارهێنانی داوودەرمانی حەڵاڵ و ڕێگەپێدراو، ئەم شێوازەش دروست وڕێگە پێدراوە بەڵكو سوننەتیشە.

• نیشانەكانی ناسینەوەی ساحـیـر:
1. داوای شتێك لە شتەكانی نەخۆش دەكات وەكو شەرواڵ و شتی تر.
2. پرسیاری ناوی دایكی نەخۆش دەكات.
3. نووسینی تەڵەسمی ناڕوون كە تێی ناگەیت و كێشانی هێماو شتی نادیار.
4. پێدانی چەندین شتی نادیار بە نەخۆش بۆ ئەوەی لە ژێر زەویدا بیشارێتەوە یاخود بیانسوتێنێت.
5. قسەكردن لەگەڵ خەڵكانی سیحرلێنەكراو و داوای یارمەتی كردن لێیان.
6. فەرمان كردن بە نەخۆشەكە بەوەی كە بەلەشگرانیەوە بمێنێتەوە.
7. هەندێك جار فەرمان كردن بە نەخۆشەكە بەلەمل كردنی خاچ.
8. پێناخۆش بوونی ساحیرەكە ئەگەر نەخۆشەكە دوعا و پاڕانەوەبكات و زیكرەكان بڵێـتەوە.

وەرگیراوە لە کتێبی : (تفسير الجزء الأخير من القرآن الكريم ومعه تفسیر الفاتحة وآیة الکرسي مختصر من تفسير ابن كثير ويليه 37 موضوعًا من أهم ما يحتاج إليه المسلم في دينه ودنياه) کە زاناى بەڕێز : شێخ صالح الفوزان پێداچونەوەى بۆ کردوە و پێشەکى بۆ نوسیوە .

سەردان: ٥,٣٠٤ بەش: سيحر و جادوو