زۆر حەز دەکەم لە قورئان تێ بگەم و لێى ورد ببمەوە ئایا كلیلی وردبونەوە و تێفكرین لە قورئان چۆن بە دەست دێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆر حەز دەکەم لە قورئان تێ بگەم و لێى ورد ببمەوە ئایا كلیلی وردبونەوە و تێفكرین لە قورئان چۆن بە دەست دێ؟

كلیلی وردبونەوەو تێفكرین لە قورئان:
1. خۆشویستنی قورئان و ڕووتێكردنی.
2. زانینی گرنگی بیركردنەوەو تێڕامان.
3. قورئان خوێندن بە نیەتی كارپێكردن و جێ بەجێ كردنی.
4. قورئان خوێندن بە هێواشی و بیركردنەوە لێی.
5. وازهێنان لە تاوان و سەرپێچی و پەیوەست بوون بە تەقواو لە خواترسانەوە.
6. پاككردنەوەو ساغكردنەوەی نیەت ومەبەست تەنها بۆ خوای پەروەردگار.
7. سوود وەرگرتن لە كتێبە باوەڕپێكراوەكانی تەفسیری قورئان لای ئەهلی سوننە.
8. هەڵبژاردن و دەستنیشان كردنی كاتێكی گونجاو بۆ قورئان خوێندن.
9. نووسینەوەی ئەو پەند و سوودانەی كە دەستت دەكەوێت و بەرچاوت دەكەوێت, و پاشان پیشان دانیان لای كەسی خاوەن زانست و زانین.
10. دووبارەكردنەوەو خوێندنی قورئان لەگەڵ كەسانی تردا.

سەردان: ٣,٠٧٥ بەش: قورئانی پیرۆز