ئەو هۆكارانە چین کە یارمەتی مرۆڤ دەدەن کە دڵی پەیوەست بکات بە خوای گەورەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو هۆكارانە چین کە یارمەتی مرۆڤ دەدەن کە دڵی پەیوەست بکات بە خوای گەورەوە؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
هۆکارەکانی پەیوەستەکردنی دڵی مرۆڤ بە خوای گەورە بریتین له :
زۆر خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز ، بیرکردنەوە لە ناز و نیعمەتەکانی ، ترسان لە سزای خوای گەورە ، ئومێدبوون بە پاداشت و بەخششەکانی خوای گەورە، وە زۆر یادکردنی خوای گەورە، هەروەک خۆی دەفەرموێت : ‏{‏الَّذِينَ آمَنُواْ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللَّهِ أَلاَ بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ‏}‏ ‏[‏الرعد‏:‏ 28‏]‏‏.‏ واتە : ئەوانەی وا ئیمانیان هێناوە و دڵ و دەرونیان ئارام دەبێت بە یادی خوا و قورئانی پیرۆز ، ئاگاداربن دڵه‌کان ، هه‌ر به قورئان و یادی خواو (پاپه‌ندبوون به ئاینه‌که‌یه‌وه‌) ده‌حه‌وێنه‌وه‌ و ئارام دەگرن.
هەروەها لەو هۆکارانەی کە یارمەتی بەندەکان دەدەن بۆ پەیوەست بوون بە خوای گەورەوە ، ئەویش ڕامان و وردبونەوەیە لە بەڵگە و نیشانە گەردونیەکان، خوای گەورە دەفەرموێت : {‏إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلاَفِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ لآيَاتٍ لأُوْلِي الألْبَابِ، الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىَ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ‏}‏ ‏[‏آل عمران‏:‏ 190، 191‏]‏‏. واتە : به‌ڕاستی له دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا و له ئاڵو گۆڕی شه‌و و ڕۆژدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانی ژیر و هۆشمه‌ند، ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا که به‌پێوه‌ن یان دانیشتوون یان ڕاکشاوون (له هیچ حاڵه‌تێکدا یادی ئه‌وزاته فه‌رامۆش ناکه‌ن)، هه‌میشه بیرده‌که‌نه‌وه له دروست بوونی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ( بیرده‌که‌نه‌وه له هه‌موو ورده‌کاریه‌ک، سه‌رنجی هه‌موو دیارده‌یه‌ک ده‌ده‌ن، سه‌رئه‌نجام ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م هه‌موو دروست کراوانه‌ت بێ هوده و بێ ئامانج دروست نه‌کردووه‌، پاکیی و و بێگه‌ردیی شایسته‌ی تۆیه‌، ده تۆش بمانپارێزه له سزای ئاگری دۆزه‌خ.

سەردان: ٣,٣٩٥ بەش: تەزکیەى نەفس