مافەکانى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لەسەر باوەڕداران چین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مافەکانى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لەسەر باوەڕداران چین؟

یەکێک لە نیعمەت و منەتەکانی خوای پەروەدگار بەسەر ئیماندارانەوە بریتیە لەوەی کە پێغەمبەری بۆ ناردوون وەکو خوای پەروەردگار لە قورئان پیرۆزەکەیدا دەفەمووێت : ( لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ ) [ آل عمران: 164] واتا : بەراستی خوای پەروەدگار منەتی کرد بەسەر باوەڕداران دا کە پێغەمبەرێکی لێ هەڵبژاردن لە خودی خۆیان. وە ئەم پێغەمبەرە بەڕێزە فەزڵ و چاکەی زۆرە بەسەر ئیماندارانەوە بۆیە لە هەمان کاتیشدا مافی زۆری لەسەر موسڵمانانە ، لێرەدا هەوڵ دەدەین بە پشتیوانی خوای پەروەدگار هەندێک لە مافەکانی ڕوون بکەینەوە :

مافی یەکەم : ناسينی پێغەمبەری خوا :
ئەمە یەکێکە لە مافە گرنگەكانی پێغەمبەری خوا بۆ ئەوەی هەر مافێکی تری پێوە پەیوەست بێت لە دەستمان نەچێت ، ئەمەش لە چەند ڕوانگەیەکەوە ڕوون دەکەینەوە :
‌أ- ڕەچەڵەکی پێغەمبەری خوا
ناوی محمدی كوری عبداللَّه كوڕی عبدالمطلب كوڕی هاشم كوڕی عبدمناف كوڕی قصي كوڕی كلاب كوڕی مرة كوڕی كعب كوڕی لؤي كوڕی غالب كوڕی فهر كوڕی مالك كوڕی النضر كوڕی كنانة كوڕی خزيمة كوڕی مدركة كوڕی إلياس كوڕی مضر كوڕی نزار كوڕی معد كوڕی عدنان.
‌ب- بەخێو کردنی پێغەمبەری خوا .
پێش ئەوەی پێغەمبەری خوا لە دایک ببێت باوکی مردووە ، دواتر دایکی بەخێوی دەکات کە ناوی (ئامینەی كچی وەهەب ) بووە ، لەتەمەنی منداڵی دا وەکو منداڵانی دیکە نێردراوە بۆ گوند بۆ ئەوەی زمانی پاراو بێت و دور بێت لە نەخۆشی ناوشارەکان هەربۆیە (حلیمة کچی أبي أُویب السعدیة) بەخێوی دەکات کە دایکی شیری پێغەمبەری خوایە ، دواتر دەگەڕیتەوە بۆلای دایکی ، کە دەگات بە (٦) ساڵ دایكیشی وەفات دەكات ، و دواتر باپیری بەخێوی دەکات کە ناوی (عبدالمطلب) بووە ، کە تەمەنی پێغەمبەری خوا دەگات بە (٨) ساڵ باپیریشی کۆچی دوایی دەکات ، دواتر مامی بەخێوی دەکات کە ناوی (أبو طالب) بووە.
‌ج- ناوەکانی پێغەمبەری خوا :
پێغەمبەری خوا چەندین ناوی هەبووە ، وە زانایان جیاوازیان هەیە لە ژمارەی ناوەکانیدا بەڵام ئەوەی کە ڕوون وئاشکرا بێت بریتیە لە ئەم ناوانە : (مُحَمَّدٌ) و (أَحمَدُ ) و (الْمَاحِي : ئەوەی خوا شریکی پێ لەناو دەبات) و (الْحَاشِرُ : خوای پەوەردگار لەسەر داوای ئەم خەڵکی حەشر دەکات ) و (الْعَاقِبُ : پێغەمبەری تر لەدوای نایەت) و (الْمُقَفِّي : ئەو پێغەمبەرەی لەدوای هەموو پێغەمبەران هاتووە) و (نَبِيُّ التَّوْبَةِ) و (نَبِيُّ الرَّحْمَةِ).
لە قورئانی پیرۆزدا تەنها دووناوی هاتووە ئەوانیش : (أحمد) و (محمد).
وە ئەوانی دیکەش لە فەرموودەدا هاتووە.
‌د- هۆز و تیرەی پێغەمبەری خوا
پێغەمبەری خوا لە هۆزی بەنی هاشمە ، وە بەنی هاشمیش لە قوڕەیشە وە قوڕەیشیش لە كینانەیە وە كینانەش لە نەوەی ئیسماعیلە لە عەدنانەوە و عەدنانیش لە ئیسماعیلە .
‌ه- لەدایک بوون و مردنی پێغەمبەری خوا
پێغەمبەری خوا لە بەرە بەیانی ڕۆژی (دووشەمە) ی (نۆ) ی مانگی (ربیع الأول) لە (عام الفیل) ساڵی فیلەكان لە دایك بووە کە دەکاتە (571 ز )، لە تەمەنی (٢٥) ساڵیدا ژنی هێناوە ، پێش ئەوەی ببێت بە پێغەمبەر کاری ( شوانی ) و ( بازرگانی ) کردووە لەتەمەنی (٤٠) ساڵیدا بووە بە پێغەمبەر، وە (١٣) ساڵ لەتەمەنی پێغەمبەرایەتی لەشاری مەکكە ماتەوە ، دواتر لە تەمەنی (٥٣) ساڵیدا کۆچی کردووە بۆ شاری مەدینە و (١٠) ساڵ لەوێ ماوەتەوە ، لە ساڵی (633ز) تەمەنی (٦٣) ساڵیدا لەشاری (مەدینە) کۆچی دوایی کردووە.
‌و- منداڵەکانی پێغەمبەری خوا :
سێ‌ كوڕی هەبووە بەناوەکانی ( قاسم و عبداللَّه و إبراهيم ) قاسم و عبداللَّه هەر پێش ئەوەی بێتە پێغەمبەر وەفاتیان کرد و دواتر دوای بوون بە پێغەمبەر إبراهیمیش وەفاتی کرد.
چوار كچی هەبووە بەناوەکانی (زينب و رقية و أم كلثوم و فاطمة) هەموویان لە ژیانی پێغەمبەری خوادا مردن تەنها فاطمة نەبێت لەدوای پێغەمبەر مرد.
‌ز- خێزانەکانی پێغەمبەری خوا :
پێغەمبەری خوا لە ژیانیدا (١١) خێزانی هەبووە دوویان مردوون لە ژیانی پێغەمبەری خوادا و نۆیان ماونەتەوە تاوەکو دوای مردنی ، کە ئەوانیش :
یەکەم : خديجةی کچی خويلد ، دووەم : سودةی کچی زمعة سێ یەم : عائشةی کچی ئیمامی أبو بكر الصديق چوارەم : حفصةی کچی ئیمامی عومەر پێنجەم : زينبی کچی خزيمة (دایکی هەژاران) شەشەم : أم سلمة هندی کچی أبو أمية حەوتەم : زينبی کچی جحش هەشتەم : جويرية بنت الحارث نۆیەم : أم حبيبة رملةی کچی أبو سفيان دەیەم : صفية کچی حييٍّ یازدەیەم : ميمونة کچی الحارث.
پێغەمبەری خوا دوو ئافرەتی تری مارەکرد بەڵام پێش ئەوەی بچێتە لایان تەڵاقی دان ئەوانیش :
یەکەم: أسماء کچی النعمان الكندية . دووەم : أميمة کچی النعمان کوڕی شراحيل الجونية.

مافی دووەم : باوەڕ بوون بە پێغەمبەری خوا
یەکێکی دیکە لەمافەکانی پێغەمبەری خوا بریتیە لە باوەڕهێنان بەوەی کە نێردراوی خوای پەروەدگار و پەیامی ئەومان پێ ڕادەگەینێت ، چونکە ئیمان هێنان بەم مافە ئیمانی کەسەکانی لەسەر ڕادەوەستێت : وەکو پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (الإیمان : أَنْ تُؤْمِنَ بِالله وَمَلاَئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ وَتُؤْمِنَ بِالقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ) واتا : باوەڕ : بریتیە لەوەی کە باوەڕت هەبێت بەخوا و فریشتەکانی و کتێبەکان و پێغەمبەرەکانی و وە بە ڕۆژی دوایی و باوەڕت بە قەدەر هەبێت بە خێر و شەڕیەوە ) بۆیە هەرکەسێک باوەڕی بە پێغەمبەری خوا نەبێت ئەوا بە باوەڕدار هەژمار ناکرێت .

مافی سێیەم : بەڕاست دانانی لەو هەواڵانەی کە دەیدات :
یەکێکی دیکە لە مافەکانی پێغەمبەری خوا بریتیە لە بەڕاست دانانی لە هەواڵەکانیدا ، چونکە خوای پەروەردگار دەفەرمووێت : ( وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى * إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى ﴾ [النجم: 3 – 4] واتا : پێغەمبەری خوا لە خۆیەوە هیچ ناڵێت ، بەڵکو ئەوەی کە دەیڵێت بریتیە لە وەحی کە لەخوای پەروەدگارەوە بۆی دیت . بۆیە ڕەتکردنەوەی هەر هەواڵێک لە هەواڵەکانی دروست نیە و کوفرە.

مافی چوارەم : گوێڕایەڵی کردن و شوێن کەوتنی لەو فەرمانانەیدا کە دەیدات :
پێویستە لەسەر موسڵمانان کە گوێڕایەڵی پێغەمبەری خوا بكەن چونکە خوای پەروەدگار فەرمانی کردووە بە گوێڕایەڵی کردنی وەکو دەفەرمووێت : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ] [الأنفال:20] . وەهەروەها بانگی خەڵکی دەکات بۆ هیدایەت و ڕێگای ڕاست وەکو خوای پەروەردگار دەفەرمووێت : {وَإِنَّكَ لَتَدْعُوهُمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ } [المؤمنون: 73] وە هەروەها دەفەرمووێت : {وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ } [الشورى: 52]
چونکە هەموو خێرێک لە گوێڕایەڵی کردنی دایە.
خوای پەروەردگار دەفەرمووێت : {وَإِنْ تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا} [النور: 54]
چونکە لە گوێڕایەڵی کردنیدا چونە بەهەشت هەیە.
خوای پەروەردگار دەفەرمووێت: {وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ } [النساء: 13]
لەگویڕایەڵی کردنیدا خۆشبەختی دونیا و دواڕۆژی هەیە.
وە هەروەها دەفەرمووێت : { يَاأَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا (45) وَدَاعِيًا إِلَى اللَّهِ بِإِذْنِهِ وَسِرَاجًا مُنِيرًا (46) وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ بِأَنَّ لَهُمْ مِنَ اللَّهِ فَضْلًا كَبِيرًا (47)} [الأحزاب: 45 - 47] وە هەروەها دەفەرمووێت : {وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ } [الشورى: 52]. وە هەروەها دەفەرمووێت : {وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ (52) } [النور: 52].

مافی پێنجەم : دورکەوتنەوە لەو شتانەی کە پێغەمبەری خوا ڕێگری لێ دەکات:
هەروەها پێویستە لەسەر مان چۆن ئەو کارانە ئەنجام دەدەین کە پێغەمبەری خوا فەرمانمان پێدەکات بە هەمان شێوەش دووربکەوینەوە لەو کارانەی کە ڕێگریمان و لێ دەکات چونکە پێچەوانە کردنی فەرمانەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علسه وسلم ترسناک و مەترسی دارە وەکو خوای پەروەردگار دەفەرمووێت : {وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ يُدْخِلْهُ نَارًا خَالِدًا فِيهَا وَلَهُ عَذَابٌ مُهِينٌ (14)} [النساء: 14] واتا : هەرکەسێک سەرپێچی فەرمانی خوا و پێغەمبەرەکەی بکات و سنورەکانی ببەزێنێت ئەوا خوای پەروەردگار دەیخاتە ناوە ئاگرەوە و تێیدا دەمێنیتەوە و سزایەکی ڕیسواکەری بۆ هەیە.
وە هەروەها دەفەرمووێت : {فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} [النور: 63] واتا : ئەو کەسانە وریا بکەرەوە کە پێچەوانەی فەرمانەکانی پێغەمبەری خوا دەکەن کە ناخۆشی و بەڵایەکیان بەسەر بێت لەدونیادا و لە دواڕۆژیشدا سزایەکی بەئازاریان توش ببێت لەدواڕۆژدا .
وە پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت :«كل أمتي يدخلون الجنة إلا من أَبى» قالوا يا رسول الله، ومَن يأبى ؟ قال «مَن أطاعني دخل الجنة، ومَن عصاني فقد أبى». واتا : هەموو ئومەتەکەی من دەچنە بەهەشتەوە تەنها ئەو کەسانە نەبێت کە خۆیان نایانەوێت ، هاوەڵە بەڕێزەکان فەرموویان : ئەی پێغەمبەری خوا کێ نایەوێت بچێتە بەهەشتەوە ؟فەرمووی : ئەو کەسەی گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشتەوە و ئەو کەسەش سەرپێچیم بکات ئەوە خۆی نایەوێت .

مافی شەشەم : گەڕانەوە بۆ حوکمی ئەو و ڕازی بوون پێی :
یەکێکی دیکە بریتیە لە گەڕانەوە بۆ حوکمی پێغەمبەری خوا و ڕازی بوون پێی وەکو خوای پەروەردگار دەەفەرمووێت : { فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ } [النساء: 59] واتا : ئەگەر جیاوازی کەوتە نێوانتانەوە لە شتێکدا ئەوا حوکمەکەی بگێرنەوە بۆلای کتێبەکەی خوا و سونەتی پێغەمبەرەکەی ، ئەگەر ئێوە باوەڕتانی تەواوتان هەیە بە خوا و بە ڕۆژی دوایی.
وەهەروەها خوای پەروەردگار لە ئایەتێکی دیکەدا دەفەرمووێت : { فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا } [النساء: 65] واتا : خوای پەروەردگار لەم ئایەتە پیرۆزەدا سوێند دەخوات بەنەفسی پیرۆزی خۆی کە ئەو کەسانە باوەڕداری ڕاستەقینە نین هەتاوەکو تۆ ئەی محمد نەکەن بە دادوەر لەوە کێشانەدا کە دەکەویتە نێوانیانەوە لە کاتێکدا تۆ لە ژیان دایت ، وە سونەتەکەشت نەکەن بە دادوەر دوای مردنی خۆت ، وە پاشان هیچ دڵتەنگیەکیشیان نەبێت لە حوکمەکەی تۆ ، وە ملکەچیش بن بۆی بەتەواوی.
هەر بۆیە ملکەچ بوون بۆ فەرمانی پێغەمبەری خوا بەڵگەی بوونی ئیمانە لەدڵی موسڵماندا .

مافی حەوتەم : خوای پەروەردگار نەپەرستین تەنها لە ڕێگای پێغەمبەرەوە نەبێت:
خوای پەروەردگار پێغەمبەرانی ناردووە بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی بکرێت و بەپێشەوا سەیر بکرێن بۆ ئەوەی خەڵکی تەنها لە ڕێگای ئەوانەوە پەرستنی خوای پەروەردگار بکات وە ئەگەر لەڕێگای ترەوە بکرێت و فەرمانی پێغەمبەری لەسەر نەبێت ئەوا وەرگیراو نیە وەکو پێغەمبەری خوا صلى الله عله وسلم دەفەرمووێت : (من عمل عملا لیس علیه أمرنا فهو رد) واتا : هەرکەسێک کردەوەیەک دابهێنێت و فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ڕەت کراوەیە .
وە هەروەها پێغەمبەری خوا ئومەتەکەی لەسەر بەرچاو روونی بەجی هێشت و هیچ خێرێک نەبوو کە ئومەتەکەی لێ ئاگادار نەکاتەوە وەکو دەفەرمووێت : ((تركتُكم على المحجَّة البيضاء، ليلُها كنهارِها لا يزيغ عنها إلَّا هالكٌ)) من ئێوەم بەجێ هێشتووە لەسەر ڕێگایەکی ڕوون ، شەوی وەکو ڕۆژی ڕوونە ، هیچ کەسێک لێی گومڕا نابێت تەنها ئەو کەسە نەبێت کە خۆی گومڕایە .
بۆیە خوای پەروەردگار ڕێنموونی موسڵمانان دەکات بۆ ئەوەی هیچ دانەهێنن لە دینەکەیدا و تەنها شوێن قورئانی پیرۆز و فەرموودەی پێغەمبەری خوا بکەون وەکو دەفەرمووێت : ﴿ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ﴾ من ئەمڕۆ دینەکەم بۆ تەواو کردوون .

مافی هەشتەم : بەگەورە دانانی و ڕێز لێ گرتنی :
پێویستە لەسەرمان پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسم بەگەورە و ڕابەری خۆمان بزانین وەکو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسم لەفەرموودەیەکدا دەفەرمووێت : ((أنا سيد ولد آدم ولا فخر))رواه ابن ماجة (٤٣٠٨) و صححه الشیخ الألباني في صحيح سنن ابن ماجة (3477). واتا : من گەورەی نەوەکانی ئادەم و بەبێ ئەوەى فەخر و شانازی پێوە بکەم.
هەروەها پێویستە ڕێزی پێغەمبەری خوا بگرین ئەمەش بەچەند شتێک دەبێت :
1- ڕێز گرتنی پێغەمبەری خوا بانگ نەکردنی بەناوی خۆی وەکو بڵییت : ئەی محمد یان ئەی أحمد بەڵکو دەبێت بانگ بکرێت بە صیفەتەکەی وەکو بڵێیت : (یارسول الله) ئەی پێغەمبەری خوا و (یا نبي الله ) ئەی نێردراوی خوا وەکو خوای پەروەردگار دەفەرمووێت: { لاَّ تَجْعَلُواْ دُعَآءَ الرسول بَيْنَكُمْ كَدُعَآءِ بَعْضِكُمْ بَعْضاً } [ النور : 63 ]
2- دەنگ بەرزنەکردنەوە بەسەریدا :
وەکو خوای پەروەردگار دەفەرمووێت : { يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ وَلَا تَجْهَرُوا لَهُ بِالْقَوْلِ كَجَهْرِ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ أَنْ تَحْبَطَ أَعْمَالُكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ } [الحجرات: 2] واتا : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە دەنگتان بەرز مەکەنەوە بەسەر دەنگی پێغەمبەری خوادا کاتێک قسەی لەگەڵدا دەکەن و وە لەکاتی بانگکردنیشیدا دەنگ بەرز مەکەنەوە وەکو چۆن بانگی یەکتری دەکەن بۆ ئەوەی کردەوەکانتان پوچەڵ نەبێتەوە و ئێوەش بێ ئاگابن .

مافی نۆیەم : خۆشویستنی پێغەمبەری خوا :
موسڵمانان پێویستە کە پێغەمبەری خوایان لە خۆیان خۆشتر بوێت ، وەکو لە عبدالله ی کوڕی هشامەوە دەگێڕدرێتەوە کە دەفەرمووێت: ئێمە لە گەڵ پێغەمبەری خوا بووین لەکاتێکدا ئەو دەستی عومەری کوڕی خطابی گرتبوو ، عومەر پێی فەرموو : ئەی پێغەمبەری خوا ، تۆ خۆشەویست ترین کەسی لەلام لە هەموو شتێک تەنها خودی خۆم نەبێت ، پێغەمبەری خوا فەرمووی : ((لا والذى نفسى بيده، حتى أكون أحب إليك من نفسك)) واتا : نەخێر ، سوێند بێت بەو کەسەی نەفسی منی بەدەستە تاوەکو خۆشەویست تر نەبم بەلای تۆوە لە خودی خۆشت ، عومەریش فەرمووی : ئێستا سوێند بێت بە خوا تۆ خۆشەویست تریت بەلامەوە لە خودی خۆشم ، پێغەمبەری خواش فەرمووی : ((الآن يا عمر)) واتا : ئێستا ئەی عومەر. [رواه البخاري :6632]
پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت : (( لا يؤمن أحدكم حتى أكونَ أحبَّ إليه من والده وولده، والناس أجمعين)). واتا : هیچ یەکێک لە ئێوە ئیماندار نیە تاوەکو منی لە باوکی و منداڵەکەی و هەموو خەڵکی زیاتر خۆش نەوێت .
پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت : ((ثلاث من كن فيه، وجد بهنَّ حلاوة الإيمان: أن يكون الله ورسوله أحب إليه مما سواهما، وأن يحب المرءَ لا يحبه إلا لله، وأن يكره أن يعود إلى الكفر كما يكره أن يُقذف في النار)). واتا : سێ شت هەیە لە هەرکەسێکدا هەبێت ئەوا بەهۆی ئەو سێ شتەوە شیرینی و خۆشی ئیمان دەچێژێت : خوا و پێغەمبەرەکەی خۆشەویست تر بێت بەلایەوە لە هەموو شتێکی دیکە ، وە ئەگەر کەسێکی خۆش ویست تەنها لەبەر خوای پەروەدگار خۆشی بوێ ، وە پێی ناخۆش بێت کە بگەڕێتەوە بۆ کوفر هەروەکو چۆن پێی ناخۆشە کە فڕێبدرێتە ناو ئاگر.
پێشەوا ئیبن القیم بەڕەحمەت بێت لە پەرتووکی (روضة المحبين (1/276):) دا دەفەرمووێت : خوای پەروەدگار فەرموویەتی : ﴿ النبِي أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ ﴾ پلەی ئیمانیان تەواو نابێت ، تاوەکو پێغەمبەری خوا خۆشەویست تر نەبیت بەلایانەوە لە نەفسی خۆیان ، سەرەڕای منداڵ و باوکیان.

مافی دەیەم : صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا :
یەکێک لە مافەکانی پێغەمبەری خوا بریتیە لەوەی کە ئێمە صەڵاوات بدەین لەسەری وەکو خوای پەروەدگار لە قورئانە پیرۆزەکەیدا دەفەرمووێت : {إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا }[سورة الأحزاب]. واتا : خوای پەروەدگار و مەلائیکەتەکانی صەڵاوات دەدەن لەسەر پێغەمبەر ، ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە ئێوەش وەکو شوێن کەوتنێک بۆ خوای پەروەردگار و مەلائیکەتەکان صەڵاواتی لەسەر بدەن .
وەکو پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرمووێت: [مَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلَاةً صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْرًا] رواه مسلم. واتا : هەرکەسێک صەڵاواتێکم لەسەر بدات ئەوا خوای پەروەردگار بەهۆی ئەوەوە دەجار صەڵاواتی لەسەر دەدات .
وە هەروەها پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرمووێت: [الْبَخِيلُ الَّذِي مَنْ ذُكِرْتُ عِنْدَهُ فَلَمْ يُصَلِّ عَلَيَّ]رواه الترمذي وأحمد. واتا : ڕەزیل و چروک ئەو کەسەیە کە ناوی منی لا دێنن و صەڵاواتم لەسەر لێ نادات .
وە هەروەها پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرمووێت: [ رَغِمَ أَنْفُ رَجُلٍ ذُكِرْتُ عِنْدَهُ فَلَمْ يُصَلِّ عَلَيَّ] رواه الترمذي وأحمد .واتا : لوتی ئەو کەسە بچێت بە خۆڵدا کەناوی منی لا دێنن و صەڵاواتم لەسەر نادات .

مافی یانزەیەم : دانانی لەو پلەیەدا کەشایستەی خۆیەتی بە بێ زیادە ڕەوی و کورت ڕەوی:
یەکێکی دیکە لە مافەکانی پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بریتیە لەوەی لەو پلە و پایە دابنرێت کە شایستەی خۆیەتی بەبێ ئەوەی کە کورت ڕەوی بکەیت یان زێدەڕەوی وە هەروەها پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرمووێت : (لا تطروني كما أطرت النصارى أبن مريم فإنما أنا عبد فقولوا : عبد الله ورسوله) رواه البخاري برقم (3445) واتا : زیادەڕەوی مەکەن لە ستایش کردنم دا هەروەکو چۆن گاورەکان زیادەڕەویان کرد لە ستایش کردنی عیسی کوڕی مەریەم دا ، چونکە من بەندەیەکم ، بەڵکو بڵێن :(بەندەی خوایە و پێغەمبەریەتی) .
لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ڕێنمونی موسڵمان دەکات بۆ دورکەوتنە لە کەمتەرخەمی کردن وزیادەڕەوی کردن لە ستایشیدا .
نابێت زێدەڕەوی بکرێت و بیبەنە ئاستێک کە شایستەی ئەو نیە و مافی خوای پەروەردگارە کە دەرکردنیەتی لە پلەی بەندایەتی بۆ خوا ئەویش بەوەی کە فەرمووی : (من بەندەیەکم) وە هەروەها فەرمووی بڵێن : (بەندەی خوایە)
وە هەروەها ڕێنومونیشی کردوین کە نابێت کەمتەرخەمی بکەین لە ئاستیدا و دای بەزێنین بۆ ئاستی مرۆڤێکی ئاسایی بەڵکو دەبێت وەکو نێردراوی خوا سەیر بکرێت و ڕیزی تایبەتی لێ بگیرێت و شوێنی بکەوین ئەویش بەوەی فەرمووی : (بڵێن : پێغەمبەریەتی) واتا : پێغەمبەرە و دەبێت گوێرایەڵی بکرێت.

مافی دوانزەیەم : ئاماژگاری بۆ پێغەمبەری خوا :
قال بن رجب: (وأما النصيحة للرسول - - في حياته فبذل المجهود في طاعته ونصرته ومعاونته وبذل المال إذا أراده والمسارعة إلى محبته، وأما بعد موته، فالعناية بطلب سنته والبحث عن أخلاقه وآدابه وتعظيم أمره ولزوم القيام به وشدة الغضب والإعراض عمن يدين بخلاف سنته ..) واته ابن رجب دەفەرموێ :
( سەبارەت بە ئامۆژگاری بۆ پەیامبەرـ لەکاتی ژیانیدا بریتیە لە هەوڵدانی تەواو بۆ گوێڕایەڵی و سەرخستن و هاوکاریکردنی و بەماڵ و سامان لەخزمەتیا بی کاتێ کە پێویستی بوو و تەواوی هەوڵ بدەین بۆ خۆشویستنی.
وە دوای وەفات کردنی بریتیە لە شوێنکەوتن و گەڕان بەدوای سونەتەکانی و چۆنیەتی ئەخلاق و ئادابەکانی ژیانی و بەرز ڕاگرتن و بەگەورە زانینی فەرمانەکانی و پابەندبوون بە ئەنجامدانیان و تەواو تووڕە بین و پشت بکەین لەوانەی کە پێچەوانەی سونەتەکانی دەکەن و دڵگران و تووڕەش بین لەوانەی کە کاری پێچەوانەی سونەتەکانی دروست دەکەن .

کورتەى مافەکانى پێغەمبەری خوا لەسەر باوەڕداران
مافی یەکەم : ناسينی پێغەمبەری خوا :
مافی دووەم : باوەڕ بوون بە پێغەمبەری خوا
مافی سێیەم : بەڕاست دانانی لەو هەواڵانەی کە دەیدات :
مافی چوارەم : گوێڕایەڵی کردن و شوێن کەوتنی لەو فەرمانانەیدا کە دەیدات :
مافی پێنجەم : دورکەوتنەوە لەو شتانەی کە پێغەمبەری خوا ڕێگری لێ دەکات:
مافی شەشەم : گەڕانەوە بۆ حوکمی ئەو و ڕازی بوون پێی :
مافی حەوتەم : خوای پەروەردگار نەپەرستین تەنها لە ڕێگای پێغەمبەرەوە نەبێت:
مافی هەشتەم : بەگەورە دانانی و ڕێز لێ گرتنی :
مافی نۆیەم : خۆشویستنی پێغەمبەری خوا :
مافی دەیەم : صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا :
مافی یانزەیەم : دانانی لەو پلەیەدا کەشایستەی خۆیەتی بە بێ زیادە ڕەوی و کورت ڕەوی:
مافی دوانزەیەم : ئامۆژگاری بۆ پێغەمبەری خوا کە بریتیە لە :گوێڕایەڵی و سەرخستنى ...

سەردان: ٧,٢٣٣ بەش: مافەکان