گەر پیاو لەگەڵ خێزانى جووت ببێ و ئاوى نەیەتەوە هەر غوسل واجب دەبێ لەسەریان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر پیاو لەگەڵ خێزانى جووت ببێ و ئاوى نەیەتەوە هەر غوسل واجب دەبێ لەسەریان؟

ئەگەر زەكەری پیاو داخل فەرجی خێزانى بوو تەنها سەری زەكەری دیار نەما غوسل دەكەوێتە سەریان با ئاویشیان دانەبەزێ لەبەر ئەم فەرموودەیە كە أبو هریرە ڕەزاى خواى لێ بێ ڕیوایەتی كردووە كە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : (إذا جلس بين شعبها الأربع ثم جهدها فقد وجب الغسل انزل أم لم ينزل) رواه مسلم . 
واتە : ئەگەر پیاو لە نێوان چوار پەلی ئافرەت دانیشت و پاشان زەكەری خستە ژوورەوە ئەوە غوسلی دەكەوێتە سەر ئاوی دابەزێ یان دانە بەزێ .
وە لەفەرموودەیەكی تردا هاتوە:(إذا أصاب الختانُ الختان فقد وجب الغسل)رواه أحمد ومالك . واتە : هەردوو خەتەنە كراوەكە بەیەك گەیشتن غوسل واجب دەبێ .
مامۆستا خلیل أحمد

سەردان: ٤,٧٨٠ بەش: خۆشۆردن (غوسل)